ماوەی سیانەی ئۆتۆمبێل چەندە؟

ئەندازیاری میکانیکی ئۆتۆمبێل، کامەران محەمەد، لە بەرنامەی “ترافیک- بۆ ترافیک ئێف ئێم”دا کۆمەڵێک ڕێنمایی سەرەکی بۆ شۆفێران دەخاتەڕوو، کە ئامانج لێی پاراستنی بزوێنەر و بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتییە لە کاتی لێخوڕیندا.

سیستەمی سیانەکردن (چاکسازی) بەپێی کیلۆمەتری بڕدراو:

بەپێی ڕێنماییەکانی ئەم پسپۆڕە، پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێک لە پاش بڕینی مەودای دیاریکراو ئەم چاکسازییانەی بۆ بکرێت:

  • لە ٨٠ هەزار کیلۆمەتردا: پێویستە پرۆسەی سیانەکردن ئەنجام بدرێت، کە گۆڕینی پلاک، گۆڕینی قاییشەکان و پاککردنەوەی نۆزڵەکان لەخۆدەگرێت.

  • لە ١٨٠ هەزار کیلۆمەتردا: پێویستە جارێکی تر هەمان پرۆسەی سیانەکردن دووبارە بکرێتەوە.

  • لە ٣٠٠ هەزار کیلۆمەتردا: ئەم قۆناغە بە هەستیارترین قۆناغ دادەنرێت و پێویستە پستنی ناو بزوێنەر بگۆڕدرێت و کاربۆنەکانی ناوەوەی بەتەواوی پاکبکرێنەوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندی شۆفێردایە.

گرنگی پشکنینی ساڵانە و مەرجی توندوتۆڵی:

ئەندازیار کامەران جەخت لەسەر پابەندبوونی شۆفێران بە پشکنینی ساڵانەی توندوتۆڵی دەکاتەوە؛ چونکە ئەم پشکنینە تەنها بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان نییە، بەڵکو هۆکارێکە بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێر لە هەر کێشەیەکی شاراوەی ناو ئۆتۆمبێلەکەی.

گەرمکردنی ئۆتۆمبێل لە بەیانیاندا:

سەبارەت بە شێوازی کارپێکردنی ئۆتۆمبێل لە بەیانیاندا، ئاماژە بەوە دەکات کە گەرمکردن کارێکی پێویستە، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلە نوێیەکان گەرمکردنی زۆر پێویست نییە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەو ڕۆنەی تێیان دەکرێت چڕییەکەی کەمە و بە خێرایی لەناو بزوێنەرەکەدا دەجوڵێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە