بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی یەكێتیی بڵاویكردەوە، بافڵ تاڵەبانی بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و ئەو دەستکەوتە گرنگانەی لە بواری وەرزش لە باکووری کوردستان و تورکیا بەدەستیانهێناوە و بە سەرکەوتن و پێشەنگایەتییان وەک یەکێک لە یانە ناودار و بەهێزەکان شانازییەکی دیکەیان بۆ گەلەکەمان تۆمارکرد.
لای خۆیەوە، دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر سوپاسی پشتیوانییەکانی بافڵ تاڵەبانی دەكەن و جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەوەی بەدەستهاتووە بەرهەمی ئەو پشتگیری و گرنگییەیە کە گەلەکەمان بە یانەکەی داوە.



