حەلەب وەک 16ی ئۆکتۆبەر

ئاوات جەمال

لە دێرحافر شەڕ پێ فرۆشتنەکەی سوپای عەرەبی سووریا هەڵگیرسایەوە، کە بە حەلەب دەستیپێکرد، لێکچوویەکی زۆر لە نێوان هێرشەکانی سوپای سووریا و گروپە چەکدارەکان بۆ داگیرکاری خاک بە ناوی “سەندنەوە”، لەگەڵ هێرشی سوپای عێراق و گروپە چەکدارەکان هەیە بۆ سەر ناوچە کورییەکانی هەرێمی کوردستان لە 2016، لەوانە خورماتوو، کەرکوک و شەنگال!.

بیرتانە؟!، کاتێک جیهان لە ترسی تاریکی رێکخراوی چەکداری داعش دەلەرزا کە ئەوکات سەرۆکی ئێستای سووریا ئەندامیان بوو، کاتێک تیرۆر هەڕەشەی لە پایتەختەکانی ئەوروپا و تەواوی مرۆڤایەتی دەکرد، تەنیا کوردە پێشمەرگەکان و شەرڤانانی رۆژئاوای کوردستان بوون کە بە سنگێکی فراوانەوە رووبەڕووی ئەو دڕندەییە بوونەوە، دەیان کەسیان شەهید و برینداربوون، جگە لەو دایکانەی تائێستاش چاوەڕێی کچو و کوڕە نادیارەکانیانن.

ئەوەی روو دەدات لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان، تەنیا پاککردنەوەی چەند گەڕەکێک نییە وەک دەڵێن، بەڵکو هەوڵێکە بۆ گەمارۆی ناوچەکە و شەڕی کورد و تێکشکاندنی ئیرادەیە، لەبەر ئەوە بە نیسبەت کورد ویژدانی مرۆڤایەتی بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی و ئیقلیمی بەتایبەتی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە دایە.

لە کاتێکدا باش دەزانرێ، سووریا و گروپە چەکدارەکان، بە یارمەتی تورکیا ئەم کارە دەکەن، لە کاتێکدا ئەحمەد شەرع “ئەبو محەمەد جۆلانی”، و زۆرێک لە گروپە چەکدارەکانی سوپاکەی لەناو سزای وڵاتانی ئەورپا و رۆژئاوان بە تۆمەتی تیرۆر، لەم دۆخەدا پاڵپشتیکردنی کورد تەنیا هەڵوێستێکی سیاسی نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتی و ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بانگەشەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و دادپەروەری دەکەن.

من وەک سڤیل ئەزموونێکی تاڵم لەگەڵ هێرشی گروپە چەکدارەکان هەیە لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لە عێراق، کاتێک سوپا و حەشدی شەعبی هێرشیان بۆ ژێردەسەڵاتی پێشمەرگە و ناوچە کوردییەکان کرد، سەدان ماڵ ئاوارە بوون و ئاگر بەردرا لە ماڵەکانمان، جگە لە دەیان کوشتن و بڕین، ئەو دیمەنانە هیچ جیاوازییەکی نییە، لە هەڵدانەخوارەوەی تەرمی کچە شەڕڤانەکە، گرنتی چییە کورد کەی دەگات بە ئاشتی و خاوەن کیان، تا کەی شاخ دۆست بێت!

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە