وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سێ ساڵی ڕابردوودا، بە ستەم، حەوت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە. “ئێمە دەستیان لێ بەرنادەین و داوای هەر هەموویان دەکەین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی بودجە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دەکات.
باسی لەوەشكرد: لە سێ ساڵی ڕابردوودا، بە ستەم، حەوت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە. “ئێمە دەستیان لێ بەرنادەین و داوای هەر هەموویان دەکەین”.
پێشەوا هەورامانی، باسی لەوەشکرد، ئەگەر تێبینی لەسەر نەبێت، ڕێککەوتنی نەوتی وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشکرد: هەرێمی کوردستان نابێتە لایەنگر لە تووندوتیژییەکانی ناوچەکە، ڕێگەش نادات خاکەکەی ببێتە مەترسی بۆ سەر هیچ لایەک.
ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاری نوێ بۆ دانەوەی قەرزەکانی سەر هاووڵاتییان نییە.
