بەفروباران لە سلێمانی زیانی بە 127 ستوونی کارەبا گەیاندووە

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی كە هەفتەی رابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە هەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی زیانی زۆری بە تۆڕی كارەبا گەیاندوە، كە هەندێك ستوونی كارەبا شكاون و هەندیكیشیان بەهۆی لافاوی بارانبارین، زیان بە بنكەكانیان گەیشتووە و خواربوون و پێویستی بە چاكسازیی كردن هەیە.

کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە: بەپێی بەدواداچوونەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات و لە ناوچەی شارباژێڕ 60 ستوونی كارەبا زیانیان بەركەوتووه‌ و هەندێكیان شكاون و هەندێكیان خواربوون یان بنكۆڵ بوون و پێویستییان بەچاكسازیكردن هەیە.

ئەوەش هاتووە، سەرەڕای سەختی ناوچەكە و بەفری زۆر، بەڵام تیمەكانی فەرمانگەی كارەبای چوارتا، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گێڕانەوەی كارەبا بۆ گوندەكانی سنوری ناحیەی باسنێ و رەشەكانێ.

لەسنوری قەزای قەرەداغیش تۆڕەكانی كارەبا زیانیان بەركەوتووە و یەک ستوون شكاوە و هەندێك تەلیش پچڕابوون، هۆبەی چاكسازیی كارەبای قەرەداغ بەزوویی كێشەكانی چارەسەر كرد.

هاوكات لەسنووری بەڕێوه‌بەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا پێنج ستوونی كارەبا زیانی بەركەوتووە و پێویستی بە چاكسازیی هەبووە، جگە لە زیانی تۆڕەكانی كارەبا كە بەهۆی رەشەباوە دروستببوون و شۆرتی كارەبایان دروستكردبوو.

هه‌روه‌ها لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان 15 ستوونی كارەبا زیانی پێگەیشتوە و پێویستی بەچاكسازیی هەبووە، ژمارەیەكی زۆری فیدەره‌كانیش به‌هۆی رەشەباوە شۆرتیان هەبووە و ژمارەیەك محەویلە زیانیان بەركەوتوە.

هاوكات لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ 22 ستوون زیانی پێگەیشتووە، كە 12 یان شكابوون و 10 ستوونیش كەوتبوون و چاككراونەته‌وە، دوو هەزار و 125 مەتر تەل پچڕابوون، 14 ستوونیش مەترسیان لەسەربووە و چاككراون.

هه‌روه‌ها لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سەیدصادق شەش ستوون زیانیان پێگەیشتبوو چارەسەركراون.

به‌ هه‌مان شێوه‌ لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان هەشت ستوونی كارەبا زیانیان بەركەوتووە و لەلایەن هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا چارەسەركراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە