یەدەگی بیانی و پارەی کاش لە بانکی ناوەندی عێراق دابەزیون

شارەزایەکی ئابووری ڕایدەگەیەنێت کە یەدەگی دراوی بینای و پارەی کاش بانکی ناوەندی عێراق کەمیان کردووە و لە بەرامبەریشدا زێڕ زیادی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاند، یه‌دەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی عێراق کەمی کردووە کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا بووە بە 127.601 ترلیۆن دینار، بەڵام لە کۆتایی تشرینی یەکەمی 2025دا بووە بە 126.857 ترلیۆن دینار.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەکاتێکدا بەهای زێڕی بانکی ناوەندی لە 27.552  ترلیۆن دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 29.208  ترلیۆن دینار.

نەبیل مەرسوومی ڕاشیگەیاند، قەبارەی وەبەرهێنان لە 98.308  ترلیۆن دینارەوە بۆ 96.313  ترلیۆن دینار کەمی کردووە. هەروەها بڕی پارەی کاش لە بانکی ناوەندیدا لە 1.714  ترلیۆن دینارەوە بۆ 1.336  ترلیۆن دینار دابەزیوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە