لە ساڵی نوێدا یەکەم سەبەتەی خۆراک دابەش دەکرێت، کە بەشەخۆراکی هەشتەمی ساڵی 2025ە، هاووڵاتییانیش لە ماددەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، تیایدا هاتووە: بــە مەبەستی دابــــەشکردنــی بـــەشـــە خۆراکێـکـــی نـــوێ کــــــە وەجبەی هەشتەمی ساڵی 2025ە، ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکەنەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر بکەن بـۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و پێشکەش کردنی پارەی لیستی بریکاری.
بنکەکانی_ناوشار:
2٠1 + 2٠2 + 2٠3
دەشڵێت: بـەشەخۆراکـی_وەجبەی_هەشتەم پێکهاتووە لە:
1- زەیت یەک لیتر
2- شـــەکـــر: یەک کیلۆ گرام
3 – بـــرنج: سێ کیلۆگرام
4- نیسک: 500 گرام
5- لەتکەنۆک: 500 گرام
6- دۆشاوی تەماتە: 400 گرام
بەڕێوەبرایەتی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئەوەشی وتووە: بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، دەبێت ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی ) هەبێت.
دەشڵێت: هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش نەکات و لیستی بریکاری نەباتەوە بەشە خۆراکی بۆ ناچێت، بەشە خۆراکی سەبەتەی هەشتەم ساڵی 2025 لەسەر لیستی بریکاری مانگی 12ی ساڵی 2025 دابەشدەکرێت.
