ئاسایش دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن بەزانیاریی ورد و بەدواداچوون لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا، کەفەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە،

ڕاشیگەیاندووە، ئەم باندە مەترسیدارە نێودەوڵەتییە چەندین تاوانیان لەچەندین وڵاتدا ئەنجامداوە<

دەشڵێت: ئۆپراسیۆنەكە لەیەك كاتدا و لەچەند پارێزگایەك ئەنجامدرا، گرووپە تاوانكارییەكە پلانی هەبووە خاكی عێراق بۆ كردە تاوانكارییەكانیان بەكاربهێنن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە