ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران كۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەكەم كۆبوونەوەی لە ساڵی نوێدا ئەنجام دەدات، كە تەوەری سەرەکی بریتییە لە دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ مووچەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی ساڵی 2026 لە بودجەی فیدڕاڵی.

بە گوێرەی نووسراوێک، کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی چوار شەممە ئەنجوومەنەکە یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێدا بە سەرۆكایەتیی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی دەکات و چەند پرسێكی تاوتوێ دەكات، کە گرنگترینیان پرسی مووچەكانی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەران و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی ئەم دوو خاڵە دەكات.

یەكەم: خستنەڕووی ساڵی دارایی 2025، تاوتوێكردنی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026، بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2025، زامنكردنی خەرجكردنی مانگەكانی ساڵی 2026 و شایستە داراییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕاڵ.

دووەم: جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی سێ قۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە سەركەوتوویی لەلایەن هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2025، بەرەوپێشچوونەكانی بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكە، خستنەڕووی داتا و زانیارییەكان لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە