كەشناسی عێراق هۆشداری هاتنی شەپۆلێكی بەفر و سەرما دەدات، كە 18 ساڵە وێنەی نەبووە و كەشناسێكی كورد دەڵێت: بۆ ماوەیەكی زۆر هەرێم دەكەوێتە بەر ئەو بارستە هەوا ساردە پلەی گەرما دێتە ژێر سفر.
دەستەی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەپۆلێكی بەفر و سەرما ناوچەكانی وڵات دەكرێتەوە، كە لە ماوەی ١٨ ساڵدا توندترینە و لە ساڵی 2008ەوە نەبووە.
دەشڵێت: سیستەمێکی “مێژوویی” پەستانی نزم بەر عێراق کەوتووە و بەفر و بەستەڵەکی پێوەیە و پلەی گەرمی دەگاتە ژێر سفر.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆله بەفر و بارانەی لە ئەمشەوەوە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوا ساردەکە لەدوای کۆتایی هاتنی شەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوه و لەسەرجەم ناوچەکان دەچێتە ژێر سفری سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەری بەستن هەیە بەتایبەتی لە ڕۆژی پێنج شەممەوه سەرماکە دەست پێدەکات و پێشبینیم وایە بۆ ماوەیەکی درێژ سەرما بەردەوامی هەبێت لەسەرناوچەکانی کوردستان، بۆیە تکام وایە لە کۆتایی هەفتە و هەفتەی داهاتوو بەهیچ جۆرێ سەردانی ناوچه شاخاویەکان نەکرێت، چونکە ئەگەری شەختە و بەستنێکی زۆر هەیە.
پێشبینی نزمترین پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی پێنج شەممه و هەینی :
هەولێر : 3- ژێر سفر
کەرکوک : 2- ژێر سفر
سلێمانی : 9- ژێر سفر
دهۆک : 4- ژێر سفر
هەڵەبجه : 8- ژێر سفر
سۆران : 12- ژێر سفر
ڕاپەڕین : 5- ژێر سفر
گەرمیان : 2- ژێر سفر
