مێرسیدس ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی “ڕووەکی” دەخاتە بازاڕەوە

کۆمپانیای “مێرسیدس” یەکەم وەشانی تەواو کارەبایی لە مۆدێلی GLC لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند، کە تایبەتمەندییەکی ناوازەی تێدایە ئەویش دیزاینی ناوەوەی “ڕووەکی”یە (Vegan)، ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی لەو شێوەیە لەسەر ئاستی جیهان لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا ئەژمار دەکرێت.

“کۆمەڵەی ڕووەکییەکان” (The Vegan Society) دوای پشکنینێکی ورد بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ زنجیرەی دابینکردنی مێرسیدس، پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو کەرەستانەی لە “پاکێجی دیزاینی ناوەوەی ڕووەکی”دا بەکارهاتوون، بە هیچ شێوەیەک سەرچاوەی ئاژەڵییان تێدا نییە و لەسەر ئاژەڵیش تاقی نەکراونەتەوە.

مێرسیدس لە جیاتی بەکارهێنانی چەرمی سروشتی، سوودی لە کەرەستەی ڕووەکی و ڕیسایکلکراو وەرگرتووە بۆ کورسییەکان، سوکان، دەسکی گێڕ و ناوپۆشی دەرگاکان، بەبێ ئەوەی کار بکاتە سەر کوالێتی و هەستی فخامەتی ئۆتۆمبێلەکە.

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان:

  • هێزی بزوێنەر: ٤٨٣ ئەسپ.

  • خێرایی: بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دیاریکراوە بە ٢١٠ کم لە کاتژمێرێکدا.

  • پاتری و مەودا: توانای ٩٤ کیلۆوات کاتژمێری هەیە و بە یەک شەحن نزیکەی ٧١٣ کیلۆمەتر دەڕوات.

  • شەحنکردنەوە: سیستەمی شەحنی خێرای هەیە، بە جۆرێک تەنها لە ١٠ خولەکدا مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتری بۆ زیاد دەبێت.

ئەم ئۆتۆمبێلە کار دەکات لەسەر پلاتفۆرمی (MB.OS) کە پاڵپشتیکراوە بە ژیریی دەستکرد، هەروەها سیستەمی کات بەسەربردن و زانیاری (MBUX)ی تێدایە کە بۆ یەکەمجار لە جیهاندا ژیریی دەستکردی هەردوو کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و گووگڵ پێکەوە تێیدا جێگیر کراوە.

بڕیارە مۆدێلی GLC کارەبایی بۆ یەکەمجار لە پێشانگای CES 2026 لە ئەمریکا نمایش بکرێت و لە چارەکی دووەمی هەمان ساڵدا بخرێتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن. کڕیاران دەتوانن لە کاتی کڕیندا، بژاردەی دیزاینی ناوەوەی ڕووەکی هەڵبژێرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە