ئازاد حەلەب بریندارە و شەهید نەبووە

دوای ئەوەی کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند،کە فەرماندە ئازاد حەلەب شەهیدبووە لە ڕاگەیاندراوێکی نوێدا ئاشکرای کرد، کە بەهۆی دۆخی سەختی شەڕەوە پەیوەندییەکانمان پچڕابوو، ڕێهەڤاڵمان ئازاد شەهید نەبووە و بە برینداری خۆی گەیاندووەتە شوێنێکی ئارام.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسوود، ڕاگەیاندراوێکی نوێی بۆ ڕاستکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی پێشووی بڵاو کردەوە، کە ئاماژەی بە شەهیدبوونی فەرماندەیەک لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب کردبوو.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

“بۆ ڕای گشتی”

کەمێک پێش ئێستا ڕامانگەیاند کە ئەندامی فەرماندەییمان ئازاد حەلەب شەهیدبووە.

لەبەر دۆخی سەختی شەڕ و پێکدادان پەیوەندییدامان لەگەڵ هەندێک هەڤاڵمان پچڕابوو و سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان نەمانتوانیبوو کە زانیاری وەربگرین.

بەڵام ڕوونبوویەوە کە ڕێهەڤاڵمان ئازاد حەلەب شەهید نەبووە، پەیوەندی لەگەڵ بەستراوەتەوە و ئێستا بە برینداری خۆی گەیاندووەتە شوێنێکی ئارام.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە