یەكگرتوو: بەناو دۆستەکانمان سەودا بە خوێن و خاکی ئێمەوە دەکەن

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەناو دۆستەکانمان گەلی کورد دەکەنە سووتەمەنی بۆ سەودا و داگیرکارییەکانیان.

مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكانی حەلەب لە سووریا ڕایگەیاند، گەلی ئێمە لە ململانێی زلهێزان و بەرژەوەندییە نەگریسەکانی ستەمکاراندا هەمیشە دەبێتە قوربانی، ئەوانەی بەناو دۆستمانن، گەلی ئێمە دەکەنە سووتەمەنی ویستە داگیرکارییەکانیان و سەودا بە خوێن و خاکی ئێمەوە دەکەن.

ڕاشیگەیاندووە، کورد هەمیشە دەستی ئاشتی و پێکەوەژیانی درێژکردووە، بەڵام بەداخەوە دوژمنان تەنها بە شەڕەنگێزی و پاکتاوکردن وەڵامی ئەو نیازپاکییە دەدەنەوە.

دەشڵێت: گەلێک تەنها داوای بوون و ماف و شەڕەفمەندی بکات، ئایا ڕەوایە ئەوەشی پێ ڕەوا نەبینرێت؟

جەختیشی كردۆتەوە، نەفرەت لە شەڕ و نەفرەت لە شەڕەنگێزی لەژێر هەر ئایدیۆلۆژیا و پاساوێکدا بێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە