سووریا سوپاسی بارزانی دەكات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیەنێت، سوپاسی ئەمریكا و سعودیە و قەتەر و توركیا و فەرەنسا و بەریتانیا و مەسعود بارزانی دەكەین بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: حکومەتی سووریا ئۆپڕاسیۆنێکی سنورداری لە شێخ مەقسود و ئەشڕەفیەی حەلەب ئەنجامدا بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و پاراستنی هاووڵاتیان، دوای تێکشکانی ڕێککەوتنە ئاسایشییەکان و هێرشە چەکدارەکان کە بوونە هۆی قوربانیی مەدەنی.

وەزارەت جەخت دەکاتەوە، “ئەم کارە هێرشێکی سەربازی نییە، گۆڕانکاری دیمۆگرافی نییە و دژ بە هیچ گرووپێکی نەتەوەیی یان ئاینی نییە، بەڵکو تەنها دژ بە گرووپە چەکدارە نافەرمییەکانە”.

دەشڵێت: حکومەت ڕێگری لە زیانی مەدەنی کردووە، جەخت دەکاتەوە کە “کۆمەڵگەی کورد بەشێکی گرنگی شاری حەلەبە و دەوڵەت پابەندە بە ئاسایش، یەکپارچەیی و سەروەری سووریا”.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەشداوە، سوپاسی رۆڵی لایەکان، (ئەمریکا و سعودیە و قەتەر و مەسعود بارزانی و تورکیا و فەرەنسا و بەریتانیا دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیریی”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە