لە دهۆک پیاوێک و دوو مناڵ بەهۆی دوکەڵی سۆپا خنکان.
ڕووداوەکە لە گوندی (باوەرکێ) لە سنوری شارەدێی سەرسنگ سەر بە شارۆچکەی ئامێدیێ بووە.
بەپێی زانیارییەكان، شوانێک، کە بە ڕەگەز عەرەبە و تەمەنی 43 ساڵە و دانیشتوی شارۆچکەی ڕەبیعەی سەر بە پارێزگای نەینەوایە و لە سنوری ئامێدی شوانکاری دەکرد، لەناو ژووری نوستندا بەهۆی دوکەڵی سۆپای نەوت و نەمانی ئۆکسجین خۆی و دوو مناڵی تەمەن ١ و ٣ ساڵان گیانیان لەدەستداوە و ژنەکەی بارودۆخێ خراپە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
تەرمی هەرسێ قوربانیەکە گەیەنراوەتە پزیشکی دادی دهۆک بۆ پشکنین و ژنەکەش لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و چارەسەری وەردەگرێت .
