سێ تانکی چەکدارانی شەرع تێکشکێنران

شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە حەلەب، لە گەرەکە کوردیییەکان بەردەوامە و ئاسایشی حەلەب دەڵێت” سێ تانکی سوپای سووریا تێکشکان و نەخۆشخانەیەک بۆردومان کرا”.

گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب ڕووبەڕووی شەڕێکی توندی ناو کۆڵانەکان و بۆردومانێکی بێوچان بووەتەوە. هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و میلیشیا هاوپەیمانەکانی، ناوەندە تەندروستییەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانیان کردووەتە ئامانج، ئەمەش دۆخی مرۆیی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی حەلەب، هێزەکانیان توانیویانە سێ تانکی میلیشیاکانی دیمەشق بتەقێننەوە. تانکەکان لە کاتێکدا تێکشکێنراون کە سەرقاڵی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی (خالید فەجر) بوون لە کەرتی ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسوود.

ئێستا لە ناوچەکە شەڕی شەقام و کۆڵانەکان بە توندی بەردەوامە. سوپای سووریا بە تانک و چەکی قورس ناوچە مەدەنییەکان تۆپباران دەکات. هاوکات لەگەڵ هێرشە زەمینییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە جۆری (بایراکتار) هاتوونەتە ناو هێڵی پێکدادانەکان و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەخۆشخانەی (خالید فەجر)یان بۆردومان کردووە.

ئەم ناوەندە تەندروستییە کە ئێستا پڕە لە هاووڵاتی مەدەنی و بریندارانی شەڕەکە، ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی لەناوبردن بووەتەوە. بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەیەک کە برینداری مەدەنی و کادری پزیشکی تێدایە، وەک “تاوانێکی جەنگ” و هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ژیانی بێتاوانەکان وەسف دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە