مەلا مەزهەر: جێودان و سوكایەتی بە كورد نیشانەی نەفامی و بێ‌ دینییە

 

مامۆستایەكی ئایینی كورد سەبارەت بە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی ئەحمەد شەرع بۆ سەر دوو گەڕەكی كوردی لە حەلەب و قسەوباسی هاووڵاتیان لەسەر پرسی ئایینی و نەتەوەیی نێوان عەرەب و كورد لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاتەدەنگ و دەڵێت: دینی ئیسلام بە توندی دژی عونسوریەت و ڕەگەزپەرستیە.

مەلا مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئایینی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “ڕەنگە جێی سەرسوڕمان نەبێت کەسێکی دوور لە ئایین یان عەلمانییەک یان نەخوێندەوارێك، ڕەگەزپەرست و عونسوری بێت، بەڵام کارەساتە بانگخواز و مامۆستای ئایینی و چینی ڕۆشنبیر، دیلی بیرکردنەوەی تەسکی ڕەگەزپەرستی و عونسوریەت بن!

دەشڵێت: عونسوریەت و دەمارگیری پێچەوانەی ئاین و ئەخلاقیاتی مرۆڤ بوونە و دینی ئیسلام بە توندی دژی عونسوریەت و ڕەگەز پەرستیە، جەهالتە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تێکەڵکردنی ململانێی سیاسی لەگەڵ ناسنامەی نەتەوەیی، هەڵەیەکی گەورەیە؛ ناکرێت بەهۆی سیاسەتەوە دوژمنایەتی نەتەوە و گەلێک بکرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، جنێودان و سووکایەتیکردن بە نەتەوەی کورد لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت، نیشانەی نەفامییە و نیشانەی بێ دینی و کەم ڕۆشەنبیری و نەخوێندەواریە و ئەبێ بە توندترین شێوە دژی بوەستینەوە (بەهەمان شێوە پێچەوانەکەشی ڕاستە).

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە