بڕی بەفربارین بڵاوکرایەوە

کەشناسی هەرێم بڕی بەفربارینی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵآوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە مەرزی کێلێ زۆرترین بڕی بەفرباریوە کە 40 سانتیمەترە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بڕی بەفربارینى لەماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەی خوارەوەیە:

1- رەواندز سەش سانتیمەتر
2- بارزان چوار سانتیمەتر
3- هیران سێ سانتیمەتر
4- یاخسەمەر دوو سانتیمەتر
5- سۆران پێنج سانتیمەتر
6- خەلیفان سێ سانتیمەتر
7- چۆمان یەک سانتیمەتر
8- سیدەکان 8 هەشت سانتیمەتر
9- تەوێڵە سێ سانتیمەتر
10- پێنجوێن چوار سانتیمەتر
11- بالیسان 10 سانتیمەتر
12- ئامێدی پێنج سانتیمەتر
13- سەرسەنگ 11 سانتیمەتر
14- کانی ماسی 34 سانتیمەتر
15- بامەڕنێ دوو سانتیمەتر
16- چەمانکێ شەش سانتیمەتر
17- هەڵشۆ 10 سانتیمەتر
18- هێرۆ 10 سانتیمەتر
19- باسنێ / شارباژێر 30 سانتیمەتر
20- حاجی ئۆمەران 14 سانتیمەتر
21- هاودیان چوار سانتیمەتر
22- مەرزی کێلێ 40 سانتیمەتر
23- مێرگەسوور 35 سانتیمەتر

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە