یەکتربڕی ئارام لە سلێمانی دادەخرێت

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ؛ یەکتربڕی ئارام لە سلێمانی دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتیان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە کاتی دادەخرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی پڕۆژەکانی شارەوانی، سبەی هەینی ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٨:٠٠ی سەرلەبەیانی، پڕۆسەی بەربەستکردنی (یەکتربڕی ئارام) دەستپێدەکات و داخستنەکە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

داخستنەکە لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەبێت، تەنها لەو ئاراستەیەی کە بەرەو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەچێت.

شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازییە لە پەنالی کۆنکرێتی تەنیشتەکانی شەقامەکە، کە پێشتر بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە زیانیان بەرکەوتووە و پێویستیان بە چاککردنەوەیە.

داوا لە شۆفێران دەکرێت بۆ ئەوەی تووشی جەنجاڵی نەبن، شەقامە لاوەکییەکان وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا تەواوبوونی کارەکان و کردنەوەی یەکتربڕەکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە