حزبی شیوعی کوردستان بانگەوازێک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئەشرەفیە و شیخ مەقسەد دەکات و داوا دەکات سەرجەم توێژەکان بەژدار بن.
دەقی بانگەوازەکە:
بانگەوازێک بۆ جەماوەری ئازادیخواز و نیشتمانپەروەری کوردستان.
لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مرۆیی و وەک پشتیوانییەک بۆ ئیرادەی پۆڵایین و خۆڕاگریی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە گەڕەکەکانی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە)ی شاری حەلەب، مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعیی کوردستان بانگەوازی سەرجەم چین و توێژەکان، هێزە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و تەواوی دڵسۆزانی گەلەکەمان دەکات بۆ بەشدارییکردن لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی ناڕەزایەتی.
ئەمڕۆ خوشک و برایانمان لە حەلەب ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانەی گرووپە تیرۆریستی و تاریکپەرستەکان بوونەتەوە و لەژێر گەمارۆیەکی تونددا، مەترسیی پاکتاوی ڕەگەزی و جینۆسایدیان لەسەرە.
لەم ساتەوەختە هەستیارەدا، بێدەنگی بەرامبەر بەو تاوانانە قبوڵکراو نییە و ئەرکی سەرشانی هەموو نیشتیمانپەروەر و ئازادیخوازێکە دەنگی ناڕەزایەتی بەرزبکاتەوە. کات و شوێن:
شوێن: بەردەم بارەگای مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعیی کوردستان، شەقامی شەست مەتری، بەرامبەر تاوەری زانیاری.
ڕێکەوتی: هەینی، ڕێکەوتی ٩-١-٢٠٢٦ کات:٤:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ.
