هەنگاوی گرنگ لە پەرلەمانەوە دەنرێت

نەخشەڕێگایەکی نوێی پەرلەمان؛ هەموارکردنی “پەیڕەوی ناوخۆ” و یەکلاکردنەوەی لیژنەکان دەستپێدەکات

عیماد یۆخنا یاقۆ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) ڕایگەیاند، کە پەرلەمان هەنگاو دەنێت بۆ یەکلاکردنەوەی دوو دۆسیەی گرنگ، کە بریتین لە هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و دیاریکردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان.

بەپێی وتەکانی یۆخنا، پەرلەمان لیژنەی تایبەتی پێکهێناوە بۆ دەستکاریکردنی پەیڕەوی ناوخۆ، کە چوارچێوەی کارکردنی سەرۆکایەتی و لیژنەکان و میکانیزمی دەنگدان دیاری دەکات.

 عیماد یۆخنا ئاماژەی بەوە کرد، کە مەبەست لە کاراکردنەوەی لیژنەکان، چاودێریکردنی وردی کارەکانی وەزارەتەکانە. وتیشی: “لەوانەیە لە سەرەتادا بە لیژنەی کاتی دەست پێ بکەین و دواتر دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەکان بدەین.”

پەیڕەوی ناوخۆ بە بڕبڕەی پشتی کارە یاساییەکان دادەنرێت. لیژنە پەرلەمانییەکانیش ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە گفتوگۆکردن و داڕشتنی یاساکان پێش ئەوەی بخرێنە دەنگدانەوە، جگە لەوەی بەرپرسن لە بانگهێشتکردنی بەرپرسان و بەدواداچوون بۆ ئەدای وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە