بانکی ناوەندی بۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بڕیاریدا

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ ویستێکیان بۆ گۆڕینی نرخی دینار نییە و وەك خۆی بە 1320 دینار بۆ یەك دۆلار دەمێنێتەوە و هۆکاری گرانبوونیشی لە ئێستادا بۆ جێبەجێکردنی گومرگی پێشوەختە دەگەڕِێنێتەوە.

حەیدەر غازی، بەرپرسی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، “هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار رووی نەداوە، بانکی ناوەندی هیچ نیازێکی گۆڕانکاری لە نرخی دیناردا نییە و نرخەکە لەسەر 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک جێگیرە.”

دەشڵێت: “ئەوەی لە بازاڕەکاندا وەکو نرخی ئاڵوگۆڕ باس دەکرێت، تەنیا داواکاریی بازاڕی نافەرمییە بۆ دۆلار، لە دەرەوەی سیستمی ئەو بانکانەیە، کە مۆڵەتی کارکردنیان لە گواستنەوە دەرەکییەکاندا هەیە.”

حەیدەر غازی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی لە بازاڕ بۆ رێکاری گومرگی پێشوەختە گەڕاندەوە، بەهۆی ئەو داواکارییەی لە دەرەوەی سیستمی بانکی هەیە و وتی، “رەنگە جێبەجێکردنی رێکارەکانی گومرگی پێشوەختە گوشارێکی زۆری خستبێتە سەر دۆلاری کاش، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی داواکاری لەسەر دۆلار لە بازاڕە نێوخۆییەکان.”

رێکاری گومرگی پێشوەختە لە سەرەتای کانوونی یەکەمی 2025ـەوە کەوتە واری جێبەجێکردن. گومرگی پێشوەختە وادەکات بازرگانان لەبری رادەستکردنی گومرگ لە دەروازە سنوورییەکان بە کاش، پێشتر رادەست بکرێت و لەنێو سیستمی ئەسیکۆدا دەیسەلمێنێت پارەی گومرگی داوە، تاوەکو کۆدێکی پێبدرێت و لە رێگەیەوە بتوانێت کاڵاکەی لە دەروازە سنوورییەکان دەرباز بکات.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە