عێراق فڕۆکەی دریم لاینەر و ماکسی بەدەست دەگات

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ئەمساڵ یەکەم کاروانی فڕۆکەکانی “دریم لاینەر” و “ماکس”ی ڕادەست بکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکدایە بۆ زیادکردنی ١٣ فڕۆکەی نوێ بۆ هێڵی ئاسمانی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ پەرەپێدانی کەرتی فڕۆکەوانی و پشتگیریکردنی ئەم کەرتە بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گەشتیاران.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەمزووانە یەکەم کاروانی فڕۆکەکانی دریم لاینەر و ماکس وەردەگرن، بە توانای بڕینی مەودای دوور و بەکارهێنانی نوێترین سیستەمی سەلامەتی و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی ناسراون.

سافی ڕاشیگەیاند، لە کۆی ٢٤ فڕۆکە کە لەکار کەوتبوون، توانیویانە ١٦یان بە پێی ستانداردە جیهانییەکان چاک بکەنەوە و بیانگێڕنەوە بۆ خزمەت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە