ئێران: سیخوڕێکی مۆسادمان لەسێدارە دا

ئێران هاووڵاتییەکی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەسێدارە دا.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، “عەلی ئەردستانی” بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای مۆساد لەسێدارە دراوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە تۆمەتبارەکە لە بەرامبەر بڕێک پارەدا وێنە و دیمەنی ڤیدیۆیی پێگەی تایبەت و زانیاری دەربارەی ئامانجی دیاریکراو بە ئەفسەرانی مۆساد داوە کە لە ڕێی ئیمەیڵەوە پەیوەندیان پێوە کردووە.

ڕاشیگەیاند کە تۆمەتبارەکە لەڕیی ئەفسەدانی مۆسادەوە لە ناو ئێراندا چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کەسێکدا کردووە و ئەو زانیارییانەی کۆیکردوونەتەوە، ڕادەست کردووە.

ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە کە ئەردستانی لەکاتی ئەنجامدانی کارێک بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە