پارێزگارى هەولێر پێشوازى لە هونەرمەند “ئەیوب عەلی” کرد

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەند ” ئەیوب عەلی ” کرد.
 
پارێزگاى هەولێر بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى هونەرمەند کورتەیەکى لە بارەى دواین کارە هونەرییەکانى و ئەو کار و چالاکیانەى لەو ماوەیەى گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان پێشکەشکرد، گفتوگۆ لە بارەى کێشە و گرفتى هونەرمەندان و چۆنیەتى پێشخستن و گه‌شه‌پێدانى هونه‌رى موزیکى کوردى بەگشتیى كرا و جه‌خت لە پێویستى بایه‌خدان زیاتر به ‌ژیان و گوزه‌ران و به‌رده‌وامبوونى داهێنانى هونه‌ری لە هەرێمى كوردستان كرایه‌وه‌.
 
پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەرز نرخاندنی كارە هونەرییەكانی هونەرمەند، دەستخۆشى لەكارە هونەرییەکانى كرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی نیشاندا.
 
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە