هونەرمەند و پەیكەرتاش عوسمان ڕەحمانزادە کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند و پەیكەتارشی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان عوسمان ڕەحمانزادە، ناوسراو بە (باوکە ژێپێتۆی)، دوای نزیک (40) ساڵ لە کاریی هونەری، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

 

عوسمان ڕەحمانزادە، هونەرمەند و پەیكەرتاش، لە تەمەنی (65) ساڵی كۆچی دوایی كرد، كە بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە  هەر لە نزیک مۆزەخانەکەی خۆی بەرە و دوامەنزڵی بەڕێکرا.

“باوکە ژێپێتۆی”لە ماوەی (37) ساڵ تەمەنی هونەریی خۆیدا، زیاتر لە (1600) پەیکەری لە دار دروستکردووە.

هونەرمەند عوسمان ڕەحمانزادە، لە ساڵی (2018) لەسەر ئەرکی خۆی مۆزەخانەیەکی لە گوندەکەی خۆی دروستكردووە، کە پێکهاتووە لە (20) بەش و دەیان هەزار پەیکەری دارینەی لەخۆگرتووە، بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ توێژەرانی کولتووری کوردی و کوردستان.

هونەرمەند عوسمان ڕەحمانزادە لە دایکبووی (1956) لە شاری بۆکانە، لە ساڵی (1988)دا ڕووی لە هونەری پەیکەرسازی کردووە، دیاریتیرن کارەکانی بریتین لە (وێناکردنی نەریتە ڕەسەناکنی بووکە بارانە، گێڕانەوەی مێژوویی، کایە فۆلکلۆرییەکان).

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە