سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە تاكو ئێستا هەرێمی كوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە زیاتر لە 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە.
ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویكردەوە، هەرێمی کوردستان لە بەرواری 27-9-2025 تاوەکو 31-12-2025 بڕی 19 ملیۆن و 594 هەزار و 871 بەرمیلی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە، بە تێکڕای 218 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
ڕاشیگەیاندووە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025 بریتی بوو لە 62 دۆلار.
دەشڵێت: لەسەر ئەم بنەمایە، کۆی گشتی داهاتی ئەو نەوتەی لە سێ مانگی کۆتایی دراوە بە سۆمۆ دەکاتە بڕی 1 ملیار و 215 ملیۆن دۆلار.

