بافڵ تاڵەبانی و کونسوڵی ئەمریکا کۆبوونەوە

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا کۆبووەوە و دەڵێت” هەوڵەکانمان بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بەردەوامە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای خۆی لە دەباشان پێشوازی لە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێکران.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پێگەی کورد کرایەوە و بافل تاڵەبانی پێداگربوو لەوەی یەک وتاری کورد لە بەغدا و یەکخستنی لایەنە کوردییەکان گرنگ و پێویستە. 

بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە کە بە هاوسەنگی خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات و لە ئاست خواستی هاونیشتمانییان بێت.

پرسی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان بوو، تێیدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند”یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە