مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، بڕیار وایە لە ڕۆژی یەک شەممەوە لە هەرێمی کوردستان بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران دەست پێبکات و خۆپیشاندانی ئەنجام بدرێت.
دڵشاد میرانی، مامۆستای ناڕازی لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، “یەک شەممەی فیدایی، شەڕ لە پێناو ماف و غیرەت و کۆڵنەدان” دەبێت و دەشڵێت: 46 مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان فەوتاوە.
ئاشكراشی كرد، تەنها چەند خوێندنگەیەك سبەینێ دەوام دەكەن بۆ پشكنینی نمرەی تاقیكردنەوەكان و ئەوانیش دواتر دێنە پاڵ بایكۆت و خۆپیشاندان.
دەشڵێت، بە بایكۆت دەستپێدەكەین و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مامۆستایانی دهۆك و هەولێر و سۆران و ناوچەكانی دیكە دێنە پاڵمان و بەیەكەوە خۆپیشاندان دەستپێدەكەین.
مامۆستایانی ناڕازی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێن: بایکۆت لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی دەست پێ دەکات و بایکۆتی خوێندن دەکرێت.
مامۆستایان داوای خەرج کردنی موچەی مانگەکانی11 و 12 دەكەن، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دابەش نەکراوە.
