دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مووچەی ئەو بریندار و پەككەوتانەی ڕاگیرابوون، لە 48 كاتژمێردا خەرج دەكرێت.
دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی عێراق بڵاویكردەوە، سەرجەم ئەو بریندار و پەككەوتانەی کە لەم مانگەدا واتە مانگی یەک-ی ساڵی ٢٠٢٦، خانەنشینیەکانیان ڕاگیرابوو، بەهۆی نوێکردنەوەی داتاکان و ڕێکارەکانی سەلماندنی تەمەنی خانەنشینی، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا مووچەی خانەنشینیەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، تاوەکو تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی و نوێکردنەوەی ئەلیکترۆنی ئەو پڕۆسەیە ڕاگیرابوو.
داواش لە خانەنشینان دەكات، پێویستیان بە سەردانی بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی نامێنێت.
