Tecno پێشوازی لە ساڵی ٢٠٢٦ دەکات؛ مۆبایلە نوێیەکەی پۆڤا کێرڤ ٢ ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای Tecno دەستی کردووە بە بانگەشەکردن بۆ مۆبایلە نوێیەکەی کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە بازاڕەوە و وەک یەکێک لە باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید دادەنرێت.

مۆبایلی Pova Curve 2 خاوەنی جەستەیەکی بەرگراگرە بەرامبەر ئاو و تۆز بەپێی ستانداردی IP64. شاشەکەی لە جۆری AMOLEDـە بە قەبارەی 6.78 ئینج، بە ڕوونی (1224/2720) پێکسڵ و لەرەلەری 144 هێرتز. درەوشانەوەی شاشەکەی دەگاتە 1300 مۆم/م، کە ئەمەش ڕوونییەکی ناوازە لە ژێر تیشکی خۆردا بە بەکارهێنەر دەبەخشێت.

سیستەم و کارپێکەر

  • سیستەمی کارپێکردن: نوێترین وەشانی Android 16 لەگەڵ ڕووکاری HIOS 16.

  • پڕۆسێسەر: Mediatek Dimensity 7100.

  • ڕام (RAM): 8 یان 12 گێگابایت.

  • بۆشایی ناوەکی: 128 یان 256 گێگابایت.

کامێرا

  • کامێرای سەرەکی: 50 مێگاپێکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە بە خێرایی 30 وێنە لە چرکەیەکدا.

  • کامێرای پێشەوە: 13 مێگاپێکسڵ، ئەمیش توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە کوالێتی 4K هەیە.

تایبەتمەندییە زیادەکان

  • بڵندگۆکانی بە تەکنەلۆژیای Dolby Atmos پاڵپشتی کراون.

  • خاوەنی تەکنەلۆژیای NFC و Infraredـە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە دوورەوە.

  • هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر شاشەکەیدا جێگیر کراوە.

  • پەیوەندی بێوایەری Bluetooth 5.4.

پاترییەکی زەبەلاح

خاڵی بەهێزی ئەم مۆبایلە پاترییەکەیەتی کە توانستەکەی 8000 میلی ئەمپێرە، ئەمەش یەکێکە لە گەورەترین پاترییەکان لە جیهانی مۆبایلدا، هەروەها پاڵپشتی لە بارگاویبوونەوەی خێرا دەکات بە هێزی 45 وات.

سەرچاوە: gsmarena

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە