وەزیرێکی پارتی: دابەشکردنی دوو مووچە لەمساڵدا ئەگەرێکی لاوازە

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کێشەی نییە، بەڵام دابەشکردنی دوو مووچەکەی 2025 لەمساڵدا ئەگەرێکی لاوازە.

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ هیچ کێشەیەکی نییە و دابەش دەکرێت.

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو دوو مووچەیان وەرنەگرت. بەنگین رێکانی دەڵێت، وەک پارتی داوایان کردووە ئەو دوو مووچەیەش خەرجبکرێت، بەڵام ئەگەری خەرجکردنی دوو مووچەکەی پارساڵ “کەمە”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە