ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ تڕانسلەیت لە ئێستادا پشتگیری ٥ زمانی نوێ دەکات


وەرگێڕی گووگڵ یان گووگڵ ترانزلەیت وەڕگێڕێکی خۆکردی بەخۆڕایی فرە زمانە بەشێوەی ڕێنوس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە پێگە ئەلیکترۆنیەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان.
دوێنێ کۆمپانیای گووگڵ پشتگیری خۆی ڕاگەیاند بۆ ٥ زمان بە شێوەیەکی فەرمی و و لە ئێستادا پشتگیری وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی ١٠٨ زمان دەکات.

هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە زمانەکانیش بریتین لە ئۆدیا و تەتەر و تورکمان و ئۆیغور و کینیراواندا و کە تێکڕای ئەم زمانانە ٧٥ کەس لە جیهاندا ئاخاوتنی پێئەنجام دەدەن.

Image result for Google Translate handson

نوێکارییەکە لە دوێنێ وە بەردەست خراوە بۆ بەکارهێنەران بە ڕێژەی سەدا یەک و بەڵێنی داوە بە ماوەیەکی کەم بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسی بەردەست بخات بە زویی.

هەروەها هەواڵە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە وەرگێڕەکە پشتگیری وەرگێڕانی دەقەکانیش دەکات لە ماڵپەرەکاندا بۆ مانەکانی کینیرواندا و ئۆیغور و تەتەر.

وەرگێڕی گووگڵ نەرمەواڵە تایبەتی بۆ ئامێرە زیرەکەکانی سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، لە تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگەکە بەکارھێنەرانی دەتوانن گوێ لە خوێندنەوەی نووسراوی وەڕگێڕەکە بگرن، زیاتر لە ١٠٨ زمانی جیاواز لەخۆدەگرێت، کە لە ڕۆژێک دا زیاتر لە سەدان ملیۆن کەس بەکاری دێنێت.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات:

– کاتێک پاتری دەگۆڕیت دڵنیابە لەوەی بیبەیتە لای وەستای باش چونکە بەهەڵە دانانی پاتریەکە دەبێتە هۆی تەقینەوەی

– مۆبایلەکەت بە پاتری ساختە و خراپ شەحن مەکەرەوە

– هیچکاتێک بۆ تاقیکردنەوە گاز لە پاتریەکە مەگرە چونکە ڕەنگە بتەقێتەوە

– کاتێک مۆبایلەکەت بە شەحنەوەیە قسە بە مۆبایلەکەت مەکە چونکە زۆر گەرم دەبێت و ئەگەری تەقینەوەی هەیە

-هەموو کات ئەم خاڵانەش رەچاو بکە:

-مۆبایلەکەت لەژێر سەرینەکەت دامەنێ بەتایبەت بە شەحنەوە

-لە پلەی گەرمای زۆردا مۆبایلەکەت شەحن مەکە

-مۆبایلەکەت شەو تا بەیانی بە شەحنەوە جێمەهێڵە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیایەک لە کوردستان بە نەخشە ئامارە فەرمیەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەپێى شارەکان بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

کۆمپانیای تێراتارگێت بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و داهێنانەکانی ئایتی هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەکی عيراق، کە بە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات لەسەر ئاستی عيراق و بە پێی شارەکان.

نەخشەکەی تێراتارگێت ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات، کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە عێراق ٥٧ کەس تووش بوون بە ڤایرۆسەکە و ٥ کەسیش مردوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە شاری بەغدادن .

زانیارییەکان و ئامارەکانی نەخشەکە لە سەرچاوەکانی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عيراق و وەزارەتی تەندروستی کوردستان وەردەگیرێن و بەردەوام نوێدەکرێتەوە.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ڕێی ئەم سایتەوە بە وردی زانیاری بزانە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا


خەڵک-سەلمان خالید

لێکۆڵەر جۆنس هۆپکینس هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەک کە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات.

نەخشەکەی جۆنس ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ١٣٢ کەس مردوون بە ڤایرۆسەکە و ٦,٠٥٧ کەسیش تووش بوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە چینن کە دەگاتە ٥٩٧٠ کەس.

هەورەها وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و فەڵەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆنیش کەسانی تووشبووی تێدایە بە ڤایرۆسەکە.

زانیارییەکانی ماڵپەرەکە و نەخشەکە لە سەرچاوەکانی WHO, U.S. CDC, ECDC ی چینCDC (CCDC)ی وەرگیراون، کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كه‌، تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ تایه‌كی به‌رز و كۆكه‌ و سووتانه‌وه‌ی گه‌روو ده‌كات، زۆرجار ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و مردنی كه‌سه‌كه‌ ته‌نیا 24 کاتژمێره‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان