ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) مان سیتی لە بێرنابیۆ بەسەر ڕیاڵدا سەرکەوت و لیۆن کریستیانۆ و یوڤی ڕاگرت


خەڵک سپۆرت

لەیاریگاکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لیۆن ستادیۆم دوو کۆتا یاریی چوونی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدران و یانەکانی مانچستەر سیتی و لیۆن بەسەر ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆسدا سەرکەوتن.

لەڕووبەڕوبونەوەی سەرەکیدا ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد.

لەتایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی شاهانە باشتر نمایشیان کرد و توانیان کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەن، بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئامانجی سەرەکیدا سەرکەوتوو نەبوون، هەرچی یانەی مانچستەر سیتیە شێوازە هێرشبەرییەکەی لەدەستدا و لەو تایمەدا جەند هیرشێکی کەمیان کردە سەر گۆڵی تیبۆ کۆرتوا.

لەتایمی دووەمدا دووبارە یاریزانانی زێدان بەهێزەوە یارییان کرد و دەستپێشخەر بوون لە دروستکردنی هەلی گۆڵکردندا، لە خولەکی (٦٠) ئیسکۆ ئالارکۆن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

لەدوای ئەم گۆڵە گواردیۆلا پلانەکانی گۆڕی و ڕەحیم ستێرلینگی خستە نێو یاریگا، ئەم ئاڵوگۆڕەش لەرووی هێرشبەرییەوە گۆڕانکاریی دروستکرد، توانیان لە خولەکی (٧٨) لەڕێگەی گابریال جیزۆسی بەرازیلیەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە تۆمار بکەن و لەڕووی هونەرییەوە پێشەنگی بگرن.

هێرشەکانیان لەم سنورەدا نەوەستایەوە و لە خولەکی (٨٣) بەلێدانی پەناڵتی گۆڵی دووەمیان لەڕێگەی کیڤن دی بڕۆنەوە تۆمارکرد.

لەدوا خولەکەکانیشدا سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری شاهانە بەکاردی سور لەیاریگا کرایە دەرەوە، بەڵام سیتی هەلەکەی نەقۆستەوە و هیچکام لە دوو یانەکە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی تر، یارییەکە (٢ – ١) لەبەرژەوەندی یانە ئینگلیزیەکە کۆتایی هات.

لەڕووبەڕوبونەوەیەکی تردا، یانەی لیۆنی فەرەنسی لە ئۆڵۆمپیک لیۆن ستادیۆم میوانداری یانەی یوڤانتۆسی کرد.

لە خولەکی (٣١) لوکاس توزارت تاکە گۆڵی ڕووبەڕوبوونەوەکەی بۆ لیۆنی خاوەن هاندەر و یاریگا تۆمارکرد و ئەو تایمەیان بەو ئەنجامە کۆتایی پێهێنا.

لەتایمی دووەمدا یاریزانانی خانمە پیرەکە هەوڵیاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی لیۆن کۆتایی هات، کە ئەوەش ئەرکی ماوریزیۆ ساری لەیاریی گەڕانەوەدا ئاڵۆزتر دەکات.

جیهانی

مۆراتی: تۆپی پێ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و گواستنەوەی مێسی مەحاڵ نییە


خەڵک سپۆرت

ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی پێشووی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، بۆچونی خۆی دەربارەی قەیرانی کۆرۆنا و ئەگەرەکانی دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات.

سەرۆکە مێژووییەکەی ئینتەر لەچاوپێکەوتنێکدا بە “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” کاتێک دەگەڕێینەوە سەر چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ، هیچ شتێک لەجێگەی خۆیدا نامێنێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەوەی لەپێشوودا بەشێوەیەکی ئاسایی دەمانکرد چیتر بۆمان ناکرێت، پێویستە بەدوای ڕێسا و یاسای نوێدا بگەڕێین پاڵپشت بە یاسا کۆنەکان، پێویستە ئازایەتی ئەوەمان تێدابێت یاساکان جێبەجێ بکەین”.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا، دەڵێت :” نازانم تا چ ڕادەیەک دەتوانین لەگەڵ ئەم وەرزەدا ڕێبکەین، ئەوەی لەسەر هەمووانبوو ئەنجامیاندا لەپێناو دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان، بەڵام ئەگەر بمانەوێت بگەڕێینەوە و دەستپێبکەینەوە ناچارین قوربانی بدەین، لەکۆتاییشدا هەموو ئەمانە لەسەر بڕیارێکی دروست وەستاوە”.

لەبارەی موچەی یاریزانان و کەمکردنەوەیەوە، مۆراتی دەڵیت :” یاریزانان لەپێش هەمووانەوە دەبێت لە مەترسی دۆخەکە تێبگەن و لەپێناو بەرژەوەندی یانەکانیاندا بڕیاربدەن، ئەوەی لێیدەترسم بەرژەوەندی یاریزانانی یانە نچوکەکانە کە لەپێناو ژیاندا یاریی دەکەن و ئەوەش لە هەڵەکانی ژیان دووریخستونەتەوە، ئەوانە تاکە کەسانێکن کە دەبێت خەمیان بخۆین”.

هەروەها لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی نایمار بۆ یانەی بەرشلۆنە، دەڵێت :” پێموابێت لەئێستادا مەحاڵ نییە میسی بگوێزینەوە بۆ یانەی ئینتەر میلان، لەپێشوودا هەوڵی زۆرماندا بەڵام شکستمانهێنا، ناشزانم ئەم دۆخەی ئێستا بەسەر تۆپی پءدا هاتووە کاریگەری لەسەر دۆخی مێسی دەبێت بەرەو خراپبوون دەچێت یان نا، ئەوەی لێی دڵنیام لەکۆتایی وەرزدا زۆر بابەت گۆڕانکارییان بەسەردا دێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دیل بۆسکی هۆشداری بە بەرشلۆنە دەدات: نایمار یاریزانێکی گزیکەرە و نمونە نییە


خەڵک سپۆرت

ڤیسینتی دیل بۆسکی ڕاهێنەری ئەفسانەیی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هۆشداری بە یانەی بەرشلۆنە دەدات لە کڕینی نایمار دا سیلڤا و دووپاتیدەکاتەوە، کە یاریزانی ناوبراو نمونەیی نییە.

ڕاهێنەرە ئەزموندارەکەی لارۆخا بە ماڵپەڕی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ڕاگەیاندووە :” نایمار یاریزانێکی سەرسەختە، بەنسبەت منەوە نمونە نییە بۆ یاریزانانی تری بواری تۆپی پێ”.

هەروەها دەڵێت :” بەنسبەت منەوە نایمار وەک یاریزانێک نایابە، ئەگەر داوام لێبکەن باشترین پێنج یاریزانی جیهان دیاریبکەم، نایمار لەناو لسیتەکەمدا دەبێت، بەڵام لەناو یاریگا هاوڵی خەڵەتاندنی ناوبژیوانان دەکات، فێڵ و ساختەدەکات، هەروەها پێویستە سەیری ئەو شێوازە بکرێت کە یانەی بەرشلۆنەی بەجێهێشت و ڕوویکردە یانەی پاریس سانت جێرمان”.

ڕاهێنەری پێشووی ئیسپانیا زیاتر دەدەوێت و رایدەگەیەنێت :” یانەی بەرشلۆنە بۆخۆی بڕیاردەدات کام یاریزانە دەگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی و کێ پشتگوێ دەخات، نابێت گوێ لەوە بگیرێت کە یاریزانان دەیڵێن و خواستیان لەسەریەتی، لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرانی هونەریی و وەرزشیی لە یانەکان بوونیان هەیە و ئەوان بڕیاردەدەن، دڵنیاشتان دەکەم کە هیچ یاریزانێکی بواری تۆپی پێ بە خراپ باسی هاوڕێیەکی کۆنی ناکات، ئەوە بووە بە پیشەی یاریزانانی ئەم سەردەمە”.

لەڕێگەی ئەم لێدوانانەوە دیل بۆسکی هۆشداری بە کاربەدەستانی یانەی بەرشلۆنە دەدات و داوایان لێدەکات، بۆند لەگەڵ نایماری بەرازیلی ئیمزانەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لەبەر (٤) هۆکار، پۆگبا لە ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکترە وەک لە یانەکانی یوڤانتۆس و بەرشلۆنە


خەڵک سپۆرت

سەرچاوەکانی ئیسپانیا دووپاتیدەکەنەوە، کە پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا ئەولەوییەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەدات.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، چەند هۆکارێک لە پشت ئەوەوەن کە زینەدین زێدانی فەرەنسی سوربوونی خۆی لەسەر گواستنەوەی پۆل پۆگبای فەرەنسی دەرببڕێت، هەروەها یاریزانەکەش چوار هۆکاری هەیە بۆ هەڵبژاردنی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ڕەتکردنەوەی یانەکانی مانچستەر یونایتد و یوڤانتۆس.

بەپێی سەرچاوەکە، چوارە هۆکارەکەی پۆگبا بریتین لە: خەونی پۆگبا پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەدریدە و ئەوەش خواستی یاریزانەکەیە کە لەپێش هەموو شتێکەوەیە.

دووەم هۆکار بریتییە لەدابەزینی نرخی یاریزانەکە لە (١١٥) ملیۆن پاوەندەوە بۆ (١٠٠) ملیۆن یورۆ، ئەوەش بەهۆی کەمی یاریکردنی لەم وەرزە و دروستبوونی قەیرانی ڤایرۆی کۆرۆناوە ڕوویداوە.

سێیەم هۆکار بریتییە لە کۆتایهاتنی بۆندی یاریزانەکە لە هاوینی ٢٠٢١، سەرەڕای ئەوەی یونایتد دەتوانێت بۆ وەرزێکی تر نوێیبکاتەوە، بەڵام پۆگبا قایل نابێت و ناچار دەبن لەم هاوینەدا بیفرۆشن نەک لە هاوینی ٢٠٢١ نرخەکەی ببێت بەبێبەرامبەر.

چوارەم هۆکاریش مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانیەتی، کە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا هەموو هەوڵێک دەدات یەکێک لە یاریزانە زەنگۆڵەدارەکانی ئاڕاستەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان