ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

کۆمەڵیک وێنەیی مێژووی کە تەواو بۆت دەردەخات ژیان لە ڕابردودا چۆن بووە


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک وێنەیی مێژووییە کە تەواو بۆت دەردەخات ژیان لە ڕابردودا چۆن بووە:

ئاهەنگگێڕان لە دوای نمایش ١٩٣٣ – ئەمریکا

دوو منداڵ لە روسیا ١٩٦٣

باڕێک لە پاریس ١٩٦٠

دوو گەنج سەما دەکان ١٩٥٠

کچێک بە تەنورەی کورتەوە چووە بۆ خوێندنگە ١٩٦٠

سەربازێک لە جەنگ گەڕاوەتەوە، ١٩٤٠

ڕەشەبا ١٩٤٠

ژنێک جلەکانی سەرنجی خەڵکی ڕاکێشاوە ١٩٥٠

دوو خوێندکار خەریکی دڵدارین ١٩٥٥

ماچی ماڵئاوایی ١٩٦٠

خۆ فێنکردنەوە لە ئەمریکا ١٩٤٣

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک دیمەن کە بە دۆرن گیراوە و ناوازەن


خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی سەرسوڕهێنەر و ناوازەن کە بە کامێرای درۆن گیراوە:

 

kolkhoz لە ڕووسیا

 

ڕاجیستان لە هیندستان.

 

درووستکردنی خشت لە ڕاجیستانی هیندستان.

 

ڕێگەیەکی ئەفسانەیی.

 

وێنەیەکی چرکێنراو بە درۆن لە نیوزلەندا.

 

سەرقاڵی ئیشی ڕۆژانەیەتی لە ڤێتنام.

 

ڕێگەیەکی بێکۆتا لە تڕانسلڤانیا.

 

مەدرید – ئیسپانیا.

 

پەیکەری بودای گەورە لە هۆنگ کۆنگ.

 

وێنەی جەنگیز خان لەسەر لمێک.

 

لە نێو بەفردا.

 

گولیڤەری زەبەلاح لە سکۆتلەندا.

 

لۆگۆی فایەرفۆکس لە ئەمریکا لەسەر لم نەخشێنراوە.

 

لۆگۆی کۆمپانیای بەناوبانگی کەی ئێف سی لە نیڤادای ئەمریکا.

 

کۆکاکۆلا لە ئاسمانەوە.

 

کارەکتەری واڵدۆیان نەخشاندووە لە حەوشەی ماڵەوەیاندا.

 

pink bunny لە ئاسمانەوە

 

بازدانێکی جوانە وایە؟

 

فیلکەیەک لە ئاسمانەوە

 

ڕێگایەکی بازنەی لە سیدنی ئوستڕالیا.

 

دیمەنێکی جوانی شیکاگۆ.

 

چەمانەوەیەکی جوانی ڕێگا لە نێو بەفردا.

 

ڕێگایەکی ئەتڵانتا لە ئەمریکا.

 

دیمەنێکی جوانی خۆهەڵدان

 

وێنەیەکی گیراو بە دڕۆن لەگەڵ کەمێک دەستکاریدا.

 

هۆتێلێکی ویلایەتی هاوای ئەمریکا.

 

شوێنێکی تایبەت بە کەرەستە سەربازییە کۆنەکان.

 

بالی لە ئەندەنوسیا.

 

باوەڕدەکەیت یان نا ئەمە ڕاستییە و لە ئەمریکا ئەم ڕێگایە هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

تێست: تەنها بە وەڵامی ئەم پرسیارە ڕەگەزی ڕاستی خۆت بزانە


خێزان

ئەمەی خوارەوە پرسیارێکی سادەیە کە کە ڕەگەزی ڕاستەقینەی تۆ دەردەخات:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

لە سەردەمی کۆرۆنادا منداڵەکانتان لەبیر مەکەن


شوکریە فەتاح

ئێستا کە کۆرۆنا هەموانی بە گەورە و بچووکەوە ڕاپێچی ژوورەکان کردووە، چاوەکانیشی زیاتر خستووەتە سەر شاشەکان، چ تەلەفزیۆن چ تەلەفۆنەکان. هەموان مافی خۆیانە بەردەوام ئاگایان لە هەواڵ و زانیارییە نوێکان و ڕێنماییە پزیشکییەکان بێت سەبارەت بە کۆرۆنا، بەڵام تۆی دایک و باوک، دەبێت هۆشیارتر لە جاران لەگەڵ منداڵەکەتدا هەڵسوکەوت بکەیت و ئاگاداری بیت، وریا بیت شاشەکان منداڵەکەت بیر نەبەنەوە و شاشەکانیش منداڵەکەت لەگەڵ خۆیان نەبەن.

ئێستا کە دایەنگە و باخچە و قوتابخانەکان نەماون، دایک و باوک جگە لە ئەرکی دایک و باوکایەتی، ئەرکی دادە و مامۆستاشیان هەیە، ئەم هۆشیارییە بۆ دوورخستنەوەی منداڵەکەت لە شاشە، بۆ بەردەوامیدان بە خوێندنەکەی و بەردەوامیی گەشەی مێشک و بیرکردنەوەی منداڵەکەت زۆر گرنگە.

هەرچۆنێک تا ئێستا ڕەفتارت کردووە، چەند ورد بوویت، ئەم ڕۆژانە گرنگتر و هەستیارترن بۆ منداڵەکەت، گرنگە نەهێڵیت بێتاقەتی و بێزارییت لە ماڵەوە و خراپیی هەواڵە تەندروستییەکان سەبارەت بە کۆرۆنا، کاریگەریی بکاتە سەر ژیانی ڕۆژانە و ڕەوتی فێربوون و یاریکردنی منداڵەکەت بە بەراورد بە بارودۆخی پێش کۆرۆنا.

 

وێنەکە بەم شێوەیەیە:

*لە چاوتروکانێکدا دونیا گۆڕا، ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوە بەیانیان دەنگیان لێ نایەت، دایکم پەلەپەلی درەنگکەوتنی خوێندنگەم لێ ناکات، پۆلەکان چۆڵ و دەرگای خوێندنگەکان داخراون و کەسیش یارییان تیادا ناکات. هاوڕێکانم نابینم، ناتوانم بچم بۆلایان یان ئەوان بێن، ناشتوانم بچمە دەرەوە.

باخچەی منداڵان چۆڵ، کەس نە یاری بە بووکەشووشە دەکات، نە منداڵەکان شەڕ لەگەڵ یەکتری ناکەن … هەر بەو خێراییە لەناکاوە نەنکم نایەت بۆ لام و منیش ناتوانم بچم بۆ لای.

تەلەفزیۆنەکە زیاد لە ڕۆژانی ئاسایی هەڵبووە، چاوەکان زیاتر لە جاران لەسەر شاشەکانن و بەردەوامیش باسی ئەو ڤایرۆسی کۆرۆنایە دەکەن، کە من تا ئێستا نازانم بە تەواوی چییە و چیمان لێ دەکات.

*دایک و باوکم شەڕ زۆر دەکەن، لەسەر هەموو شتێک، لەسەر ئیشوکاری ماڵ، لەسەر شتکڕین و تەنانەت قسەکردن و دانیشتن و خەوتنیش … نازانم چۆن و چی بکەم لەگەڵ ئەو هەموو وزەیەی پێمە؟ لەگەڵ ئەو هەموو ترسە پێنەگەیشتووەی پێمە بەرەو کوێ؟ منیش دەترسم، بەڵام کەس لە ترسەکەی من تێدەگات؟

دایک و باوکیشم دەترسن، لە بێکاری، لە بێ پارەیی و لە بەردەوامبوونی ئەو بارودۆخە.

دایک و باوکان، منداڵەکانتان پێویستیی تەواویان بە دڵنیایی و ئارامی هەیە، ئەو ئارامی و دڵنیاییە لە ئێستادا بۆ ئەوان زیاتری کردووە و زیاتر پێویستیان پێیەتی، تکایە مەهێڵن ئەم بارودۆخە ناهەموارە کاریگەریی دەروونیی خراپ لەسەر منداڵەکانتان جێ بهێڵێت.

 

*لەم بارودۆخەدا کە هەموو میدیاکان باسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، منداڵەکانیش زۆربەی کات ئاگادارن و گوێیان لە زانیارییەکان دەبێت، مرۆڤەکان بە داپۆشراوی و ماسکەوە دەبینن، وێنەی نەخۆشخانە و نەخۆش و ژمارەیان دەبینن و بە هەندی وەردەگرن. لێرەدا ئەرکی دایک و باوک و کەسی منداڵە، کە چۆن ئەو بەرەنگاربوونەوەیە لە بیرکردنەوەی منداڵەکەتدا درووست دەکەیت، کە ئەرکێکی ئاسان نییە و پێویستە تۆی دایک و باوکیش بە هەند وەری بگریت.

 

ئەم بارودۆخە چی لە منداڵدا درووست دەکات؟

*ڕەنگدانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر جیاوازیی هەیە، هەندێ منداڵ نائارام دەبن، هەست بە ماندووێتی دەکەن و تووڕە دەبن، هەندێکیان تووندوتیژ دەبن و دەنگ بەرز دەکەنەوە. هەندێ جار حەزی خواردنیان نامێنێت و تەرکیزیان نامێنێت، خەویان تێک دەچێت، خەوزڕانیان دەبێت و جێگەکانیان بە میزکردن تەڕ دەکەن، بە کورتی هاوسەنگیی لە دەست دەدەن. هەندێ ڕەنگدانەوەی تریش هەن تیایاندا، بۆ نموونە دڵتێکهەڵهاتن، سکئێشە و سەرئێشە.

تۆی دایک و باوک دەبێت هەوڵ بدەیت تا دەتوانیت نزیک بیت لێی و ببیتە جێگەی متمانەی، ئەوەش بە پەیوەندییەکی هەستیی تووندوتۆڵ دەکرێت.

 

ئەم هەنگاوانە هاوکاریی تۆی دایک و باوک بکەن لەو ڕووەوە:

*پلانێکی تەندروستیی ڕۆژانە دابنێ بۆ منداڵەکەت، کە بەیانی لە خەو هەڵدەستێت تا کاتی خەو، بۆ نموونە زۆر گرنگە خەو و خواردن لە کاتی خۆیدا بێت و خواردنی تەندروست بێت. زۆر گرنگە وەک کاتی خوێندنگە یان دایەنگە و باخچە، لە کاتی خۆیدا بخەوێت.

*دەبێت کاتی فێرکردن و فێربوونی لە ڕۆژەکەدا دیاریکراو بێت، مەرج نییە تۆ مامۆستایەکی نموونەیی بیت، بەڵام با لە خوێندن و فێربوون دانەبڕێت.

*هەوای پاک و جووڵە لە هۆکارە گرنگەکانن، تەنانەت ئەگەر لە حەوشە یان بالکۆنی بچووکیشدا بێت.

*کاتی یاریکردنی بۆ تەرخان بکە و لەگەڵی بە، نەک ڕۆژەکە تۆ بە دیار شاشەی تەلەفۆن و تەلەفزیۆنەوە بیت و منداڵەکەشت سێ بەشی ڕۆژەکەی لەگەڵ ئایپادەکەی بێت یان لەگەڵ ئەو ترسەی هەیەتی تەنیا بێت و بە تەنیا بیری لێ بکاتەوە.

 

چۆن ئەم بارودۆخەی بۆ ڕوون دەکەیتەوە؟

یارمەتیی منداڵەکەت بدە، بە سەبر و ئارام بە لەگەڵیدا، کات و دەرفەتی بدەرێ، گوێی بۆ بگرە، با بیروبۆچوونەکانیت بۆ باس بکات ئەگەر دووبارەش بێت، کاتی بدەرێ خۆی لەگەڵ ئەم بارودۆخە تازەیەدا بگونجێنێت، بە دیقەت و تێبینییەوە گوێ بۆ سەرنجە جیاوازەکانی بگرە، وەڵامی پرسیارەکانی بە ڕاستی و بە ڕوونی و کراوەیی بدەرەوە، گرنگە لە هەر تەمەنێکدا بێت تێبگات بۆ لە خوێندنگە و هاوڕێ و کۆمەڵگە دابڕاوە.

لەگەڵ ئەوانەشدا بۆی ڕوون بکەرەوە ئەو ڤایرۆسە چییە، چۆن بڵاو دەبێتەوە، مەترسییەکانی چین، نیشانەکانی چین و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین.

 

دەبێت تۆی دایک و باوک ئەوە بزانیت، کاریگەریی ئەم بارودۆخە، بەتایبەت ترس و دڵەڕاوکێکە لەسەر منداڵ زۆر دەبێت و لە کەسایەتی و بیرکردنەوەیدا ڕەنگ دەداتەوە، بۆیە دەبێت هەرچۆنێک بێت تەواوی ئەم بارودۆخەی بۆ ڕوون بکرێتەوە و لە هەر تەمەنێکدا بێت تێی بگەیەندرێت، قەبارەی ترسەکە، ناسینی ڤایرۆسەکە و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا بۆ ڕوون بکرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان