ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڤیدیۆ.. تەنها لە فیلمەكانی هۆلیووددا ئەو دیمەنت بینیوە
زرێپۆشێكی سوریا و تانكێكی توركیا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب، ڕووبەڕووبوونەوەیەكی هۆلیوودی لەنێوان زرێپۆشێكی سوپای ڕژێمی سوریا و تانكێكی چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە ڕیفی ئیدلب بڵاوكراوەتەوە، كە تیایدا زرێپۆشەكە كە دروستكراوی وڵاتی ڕوسیایە هەڵدەكوتێتە سەر تانكەكەی چەكدارانی سەر بە توركیا و ڕێگە لەبەرەوپێشوونی دەگرێت و بەبێ‌ تەقە شكستی پێدەهێنێت.
ك.ج

 

جیهان

بە هۆی داخستنی مزگەوتەكانی بەریتانیا، BBC قورئان و وتاری ئایینی پەخش دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی داخستنی مزگەوتەكانەوە، ئێزگە ناوخۆییەكانی بی بی سی بەریتانی دەستیكرد بە پەخشكردنی قورئان و وتاری ئایینی.

بی بی سی بڕیاری دا لە ڕێی 14 ئێزگەی ناوخۆییەوە هەفتانە قورئان و وتاری هەینی پەخش بكات، ئەویش بە هۆی داخستنی مزگەوتەكان لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارانەی كە حكومەتی بەریتانیا بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەیانگرێتەبەر.

ماڵپەڕی “بێرمینگهام مەیڵ” لە زاری كریس بێرنز بەرپرسی ئێزگەی ناوخۆیی بی بی سییەوە بڵاویكردەوە، ئامانج لەو بڕیارە بەیەكگەیاندنەوەی كۆمەڵگەی ئیسلامییە لە بەریتانیا و هاوكاریكردنیان.

موسڵمانان 5%ی دانیشتووانی بەریتانیا پێكدەهێنن و بە پێی نوێترین ئامار ژمارەیان لە 3 ملیۆن كەس زیاترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەنها 17 وڵات ماوە لە جیهان، كۆرۆنای تێدا تۆمار نەكراوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

تاكو ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگەیشتووەتە 17 وڵات و ناوچەی جیهان لە كاتێكدایە زۆربەی وڵاتانی جیهان، گیرۆدەی مەترسییەكانی ئەو ڤایرۆسە بوون.
زانكۆی هوبكنزی ئەمریكی لە لێكۆڵینەوەكانیدا ئاشكرایكرد، تاكو ئێستا 17 وڵات هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار نەكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە دوای 3 مانگ لە دەركەوتنی ڤایرۆسەكە، بەشێك لە هاووڵاتیانی وڵاتانی جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو زانكۆیە، ئەو وڵاتانە 4 وڵاتیان ئلە ئاسیان و 3 ولاتیان لە ئەفیقا و 10 ولاتی دیكەیان نزیكن لە ئۆقیانوسی هادی ئەویش بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری نیویۆركی ئەمریكی.
بەپێی زانیارییەكان ئەو وڵاتە ئاسیاییانەی كە كۆرۆنایان تێداتۆمار نەكراوە بریتین لە یەمەن لەنێو وڵاتە عەرەبییەكان و كۆریای باكور و تاجیكستان و توركمانستانن.
بەڵام لە ئەفریقا هەریەك لە ولاتانی لیسوتو، دورگەكانی قەمەر و كۆماری دیموكراتیكی ساوتومێ و پرینسیپین.
هەروەها لە ئۆقیانووسیا كە ناوچەیەكی جوگرافیایییە كە دوورگەكانی ئۆقیانووسی پاسیفیك لەبەردەگرێتەوە هەریەك لە دورگەی سولومون، كۆماری ناورو، كۆماری فانواتو، ولاتی ساموا، كۆماری كیریباتی، ویسلایەتی مایكرونزیای یەكگرتوو، وڵاتی تونغان و كۆماری دورگەی مارشاڵ، كۆماری بالاو، ولاتی توفالو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

151 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
151 تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 4 هەزاری دیكەش باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەمڕۆ كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 151 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا بەوەش كۆی گشتی مردن بە ڤایرۆسەكە گەیشتە 3 هەزار و 603 كەس.

ڕوونیشیكردەوە كە 2 هەزار و 483 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراون و ژمارەی تووشبووان بە گشتی گەیشتە 58 هەزار و 226 كەس.

جەهانپور ڕاشیگەیاند باری تەندروستی 4 هەزار و 57 تووشبوو ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان