ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

شاراپۆڤا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو وازهێنانی ڕاگەیاند


خەلک سپۆرت

ماریا شاراپۆڤای ڕوسی یاریزانی تێنسی سەرزەوی، بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو وازهێنانی لە بواری وەرزش ڕاگەیاند.

شاراپۆڤا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ گۆڤاری ڤانیتی فەیری ئەمریکی ئەنجام دەدات و نامەی وازهێنانەکەی بەشێووەیەکی چاوەڕوان نەکراو بۆ هەوادارانی دەخوێنێتەوە و دەڵێت: ماوەی ٢٨ ساڵ لە بواری تێسی سەرزەویدا یارییم کرد، ئەوەش ماوەیەکی دوور و درێژە، ژیانێکەلە بواری تێنسی سەرزەویدا و کەم نییە، لێرەوە بە تێنسی سەرزەوی دەڵێم: ماڵئاوا”

شاراپۆڤا لە ژیانی وەرزشییدا توانیویەتی پێنج نازناوی گەورەی بواری تێنسی سەرزەوی بەدەستبهێنێت کە بە نازناوەکانی گراند سلام ناسراون.

شاراپۆڤا لە ساڵی ٢٠٠١وە لەنێو یاریگاکانی تێنسی سەرزەویدا دەرکەوتووە و تا ساڵی ٢٠١٦ بووە یەکێک لە باشترینەکانی بوارەکە و چەندین نازناوی جیهانیی چنییەوە، بەڵام لە ٢٠١٦ دەرکەوت ماددەی وزەبەخشی بەکارهێناوە و بەوهۆیەوە لەلایەن لیژنە نێودەوڵەتیەکانی ڕووبەڕوبونەوەی ماددە وزەبەخشەکانەوە سڕکرا.

پاش جێبەجێکردنی سزاکان بەشداری پاڵەوانێتیەکانی کردەوە، بەڵام ئەمجارە سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو لەزۆرینەی پالەوانێتیەکاندا لەقۆناغە سەرەتاییەکانەوە مائاوایی دەکرد و هەرگیز نەیتوانی نازناوێکی تر بخاتە نیو هەگبەی دەستکەوتەکانیەوە.

سەرەڕای ئەوەش کە تەمەنی گەیشتۆتە (٣٢) ساڵ، بەڵام بریاری وازهێنانەکەی بەنسبەت میدیا و هاندەرانەوە چاوەروانکراو نەبوو.

ریکلام

وەرزشەکانی تر

حەبیب لە ڕووبەڕوبونەوەی مێژوویی فێرگسۆن کشایەوە و ماکگریگۆر جێگەی دەگرێتەوە


خەڵک سپۆرت

حەبیب نور محەمەدی ڕوسی پاڵەوانی بواری (UFC) بەهۆی پڕۆسەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کشانەوەی خۆی لە ڕووبەروبونەوەی مێژوویی پاڵەوانان بەرامبەر تۆنی فێرگسۆن و پاڵەوانێتی (UFC 249) ڕاگەیاند.

بڕیاربوو “خابیب”ی ڕوسی لەماوەی داهاتوودا ڕووبەڕوبونەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر تۆنی فێرگسۆنی ئەمریکی ئەنجامبدات، کە ئەویش پاڵەوانێکی بوارەکەیە و یەکێکە لە دڕندەترین جەنگاوەرانی (UFC).

تۆڕی “فۆکس”ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەکردنی پەتا جیهانییەکە بە وڵاتانی ئاسیا، خابیب کشانەوەی لە دابەزینە مێژووییەکە ڕاگەیاندووە و ڕاستەوخۆ بەرپرسانی (UFC) شوێنگرەوەیان دەستنیشانکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، کۆنۆر ماکگریگۆری جەنگاوەری ئێرلەندی و پاڵەوانی پێشووی بوارەکە جێگەی خابیب دەگرێتەوە و دابەزینی مێژوویی بەرامبەر تۆنی فێرگسۆن ئەنجام دەدات، بەڵام ئەگەرێکی بەهێزیش هەیە یارییەکە ئەنجام نەدرێت.

ماڵپەڕی “ئاڕ تی” ڕوسی ئاماژەی کردووە، ڕووبەروبونەوەی نێوان خابیب یان ماکگریگۆر و تۆنی فێرگسۆن بڕیارە لە نیویۆرک لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت، ئەو شارەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دۆخێکی خراپدایە و ئەوەش ئەگەرەکانی هەڵوەشاندنەوەی دابەزینەکە بەهێزتر دەکات.

یەکێکی تر لە کەموکورتی لیستی ڕووبەڕوبونەوەکان ئەوەیە، کە چەندین پاڵەوانی ڕوسی وەک ئیسلام ماخاشیڤ و محەمەد ئانکالایڤ کشانەوەیان ڕاگەیاندووە و لەگەڵ ئەوەشدا ناویان لەنێو لیستی ڕووبەڕوبونەوەکاندا هاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

٧٥ ساڵە ڕووینەداوە… پاڵەوانێتی ویمبلدۆنی ناودار لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت


خەڵک سپۆرت

یانەی بڕیاردەری گشتی تێنسی ئینگلتەرا بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەفەرمی ئاشکرایان کرد کە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت.

بڕیاربوو پاڵەوانێتی ویلبڵدۆنی مێژوویی کە ساڵانە لە شاری لەندەن ئەنجام دەدرێت لەنێوان ڕێکەوتی ٢٩ حوزەیران بۆ ١٢ تەموز ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناوە پاڵەوانێتییەکە ئەنجام نادرێت.

لەم بارەیەوە یانەی گشتی تێنسی سەرزەوی ئینگلتەرا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و نوسیویانە: بەداخێکی زۆرەوە، ئەنجومەنی باڵای یانەی بڕیاردەری تێنسی ئینگلتەرا ئاشکرای دەکات کە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی ٢٠٢٠ بەهۆی مەترسی کۆرۆنا لەم وەرزەدا ئەنجام نادرێت”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لەبری ویمبڵدۆنی ئەم وەرزە، کۆپی ١٣٤ی ویمبڵدۆن بڕیارە لە ٢٨ی حوزەیران بۆ ١١ی تەموزی ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت”.

بڕیاری ئەنجام نەدان و ڕەتکردنەوەی پاڵەوانێتی ویمبلدۆنی ٢٠٢٠ بە مێژوویی ئاماژەی بۆدەکرێت، چونکە لە ماوەی (٧٥) ساڵی ڕابردوودا یەکەمجارە پاڵەوانێتیەکە بەهۆکارێکی دەرەکی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لەپێشوودا و لەنێوان ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٥ بەهۆی جەنگی جیهانیی دووەمەوە بۆ یەکەمجار ویمبڵدۆن ئەنجام نەدراوە و لەساڵی ٢٠٢٠ بۆ دووەمجار بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەنجام نادرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(بەفەرمی) کەنەدا وەک یەکەم وڵات لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ کشایەوە


خەڵک سپۆرت

مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام لە زیاندبووندایە و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریکای بەتەواوی گرتووەتەوە، بەم هۆیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا کشانەوەی لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.

کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بووە و مەترسی زیاتریشی لەسەرە، پاش ئەوەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاشکرای کرد کە ڤایرۆسەکە وەک پەتای جیهانیی ناسێنراوە، لە کەنەدا چالاکییە وەرزشییەکان ڕاگیران.

بڕیارە ژاپۆن لە هاوینی ٢٠٢٠ پاڵەوانێتییەکانی ئۆڵۆمپیاد ڕێکبخات، سەرباری مەترسییەکانی کۆرۆنا لەسەر وڵاتەکە و وەرزشکاران، بەڵام هێشتا ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە پێیان وایە دەبێت ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی لەم وەرزەدا زیانێکی گەورەی دارایی بە وڵاتە پێشکەوتووەکە دەگەیەنێت.

لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدا ڕاگەیاندنێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا کشانەوەی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندووە و داوای دواخستنی بەیەکگەیشتنە گەورە مێژووییەکە دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لیژنەی ئۆڵۆمپی کەنەدی داوا لە لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهانی و لیژنەی پارائۆڵۆمپی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لیژنەی ئۆڵۆمپی سەرجەم وڵاتان دەکات، ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک دوابخەن، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ڕێکخەران و لیژنەکانی ئۆڵۆمپی جیهانی دەکەین بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتی نوێی پاڵەوانێتییەکان”.

هەروەها ئاماژەیان کردووە: بە لێکەوتەکانی دواخستنی ئۆڵۆمپیاد دەزانین، بەڵام لەئێستادا هیچ شتێک لە سەلامەتی یاریزانان گرنگتر نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان