ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بایرن میونشن پێکانی کۆڵەکەی یانەکەی بۆ ماوەی چوار هەفتە ڕاگەیاند


خەڵک سپۆرت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەڕووبەڕوبونەوەکانی چوار هەفتەی داهاتوودا لەتواناکانی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری پۆڵەندی بێبەش دەبێت.

بایرنی ئەڵمانی لەیاریی چوونی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی بردنەوەی بەدەستهێنا، بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ئەگەرەکانی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەهێزە، بەڵام ئەوەی هاندەرانی خەمبارکردووە پێکانی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندییە.

ماڵپەڕی یانە باڤارییەکە لەبارەی پێکانی “لیڤاگۆڵ”ەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا بەفەرمی پێکانی هێرشبەرەکە پشتڕاست دەکەنەوە و وادەی چارەسەر و حەوانەوەی یاریزانەکەشیان بۆ ماوەی مانگێک (چوار هەفتە) خەمڵاندووە، کە بڕیارە لە ١٠ ڕۆژی داهاتوودا دوای حەوانەوە مەشقە جەستەییەکان دەستپێبکاتەوە.

لەو ماوەیەدا هێرشبەرە ناودارەکەی بایرن چەندین ڕووبەڕوبونەوەی خولی ناوخۆی ئەڵمانیا لەدەست دەدات و ئەگەرێکی بەهێزە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ نەتوانێت بەشداری بکات.

لیڤاندۆڤیسکی لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و هاوشانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵەوە گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانە، هەروەها بە تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی ئەڵمانیای گرتووە.

جیهانی

وێنە: کاروانی کۆمەک و هاوکارییەکانی بەڕێز گرووپ بەردەوامە


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، بەردەوامە لەگەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکانی و ئەمڕۆش لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی چەندین سەبەتەی خۆراکیان ڕادەستی بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی کرد.

لەڕاگەیەنراوی گرووپی کۆمپانیامانی بەڕێزدا هاتووە، بەڕێز گرووپ، بەردەوامە لەگەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکانی و ئەمڕۆ لەسەرنتەری پارێزگای سلێمانی سەدان، سەبەتە خۆراکی گەیاندە دەست بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان تا لەڕێی ئەوانەوە دابەشی سەر هاوڵاتیان بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەپێناو سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیان و پاراستنیان لە پەتای کۆرۆنا، بەڕێز گرووپ پابەندی خۆی بەڕێنماییەکان دووپات دەکاتەوە و لەپێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی و بەریەک نەکەوتنی هاووڵاتیان، کۆمەکەکانی ڕادەستی بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگا ز قەزاو ناحییەکان دەکات.

هاوکات لەڕێی تیمەکانی دابەشکردنیشەوە، ڕاستەوخۆ، دەچنە لای هاوڵاتیان و سەبەتەی خۆراکیان پێشکەش دەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دۆرتمۆند دەرگای بۆ سانچۆ کردەوە: ناچارین بەرامبەر خواستی یاریزانەکە کۆڵبدەین


خەڵک سپۆرت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەرگای گواستنەوە بۆ جادۆن سانچۆی ئەڵمانی دەکاتەوە و دەڵێت: ناچارین بەرامبەر خواستی یاریزانەکە کۆڵبدەین.

سانچۆی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەلایەن چەندین یانەی زەبەلاحی ئینگلیزییەوە داواکراوە لەپێش هەموویانەوە یانەی مانچستەر یونایتد.

سەرچاوەکان ئاماژەیان کردووە، کە ئیدارەی یانەی مان یونایتد هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی گەوهەرە ئینگلیزییەکە چڕکردۆتەوە و لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بۆندی هەژێنەری پێشکەش دەکەن، تەنانەت میدیاکانی ئەو وڵاتە پێیان وایە ئیمزاکردنی بۆندەکەی مسۆگەرە.

لەم بارەیەوە هانز یواکیم ڤاتسکەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە بە بێڵدی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە :” بەر لە دروستبوونی قەیرانی کۆرۆنا بڕیارماندا سانچۆ لەڕیزەکانمان بهێڵینەوە، بەڵام لەکۆتاییدا وا دیارە دەبێت بەرامبەر خواستی یاریزانەکە کۆڵبدەین”.

سانچۆ لەم وەرزەدا ٣٥ یاریی بۆ یانەی دۆرتمۆند کردووە و ١٧ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٩ گۆڵیشی دروستکردووە، زۆرینەی سەرچاوەکان پێیان وایە یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵەکە بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یونایتدەوە دەکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانیش دووپاتی کردۆتەوە، کە یاریزانە لاوەکە ئۆفەرەکانی یانەی مان سیتی و پاریس سانت جێرمانی ڕەتکردۆتەوە و چاوەڕوانی هەنگاوی یەکلاکەرەوەی ئید ودواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی مانچستەر یونایتدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مانچستەر یونایتد بە گواستنەوەی گەوهەرەکەی ئەتلەتیکۆ گرانبەهاترین بۆند لەمێژوویدا ئیمزا دەکات


خەڵک سپۆرت

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیا دووپاتیدەکەنەوە، ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد خۆیان بۆ قۆناغی دوای پۆل پۆگبای فەرەنسی ئامادەکردووە و چاویان بڕیوەتە گەوهەرێکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، نوێنەرانی یانەی مانچستەر یونایتد لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوڵ چاودێری بەردەوامی ساول نیگوێزی ئیسپانی ئەستێرەی لاوی یانەی ئەتلەتییان کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مان یونایتد پێی وایە نیگوێز بەباشترین شێوە پێگەی پۆل پۆگبا پڕدەکاتەوە، لەحاڵی ماڵئاواییکردنی یاریزانە فەرەنسییەکەدا.

هەوڵەکانی یونایتد دوای ئەوەدێت کە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس سوربوونی خۆیان لەسەر کڕینی پۆگبای فەرەنسی دەربڕیوە و بڕیارە لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندی گەورەی پێشکەش بکەن.

دەیلی ستار ئاماژەی کردووە کە نرخی پۆگبا بۆ هەر یانەیەکی داواکراو لە (١٠٠) ملیۆن پاوەند زیاترە، ئەگەر گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت ئەوا ئید ودواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە سورە زەبەلاحەکەی مانچستەر پارەی بەدەستهاتووە لەکڕینی ساول نیگوێزدا بەکاردەخاتەوە، کە بڕی گواستنەوەی دەگاتە سنوری (١٣٥) ملیۆن پاوەند.

نیگوێز تەمەنی ٢٥ ساڵە و یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پێکهاتەی دیێگۆ سیمیۆنی، چەند وەرزێکە بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئینگلتەرای ڕاکێشاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان