ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو ڕێكارە پێویستەكان گیراونەتە بەر.

سامان بەرزنجی وەزیری وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنفرانسێكی هاوبەشدا كە لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەنجامیدا ڕایگەیاند، تا ئەم ساتە ۱۷۳٤ لە ئێران گەڕاونەتەوە و لەكەرەنتینن لە ۱٥ شوێن.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، ۱٤ كەس پشكنینی بۆكراوە و ۱۱ پشكنین دەرچوون هیچ حاڵەتێكی كۆڕۆنا دەرنەچووە، تەنها ۳ پشكنین ماوە ئەنجامەكان دەربچێت و بڵاوی دەكەینەوە.

وتیشی، ۱۷۰ قەرەوێلە دانراوە بۆ هەر حاڵەتێك ئەگەر هەبێت.

سامان بەرزنجی ئاشكراشیكرد، لەخاڵەكانی پشكنینی نێوان هەرێم و عیراق كە ۱٤ خاڵی پشكنین هەن تیمی پزیشكیان بۆ دانراوە بەئامێری تایبەت پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە دێنە ناو هەرێم.

ك.ج

کوردستان

هەپەگە: پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی توركیا كوژران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شاری مێردنی باكوری كوردستان پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازیی توركیا كوژران.

ئەمڕۆ یەك شەممە هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ڕابروو هێزەكانیان لە ناوچچەی باگۆك سەر بە مێردین، چالاكییەكیان لە دژی سوپای توركیا و بارەگایەكی سەربازیی ئەنجام دا كە تازە دروست دەكرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لەو چالاكییەدا پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازیی توركیا كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەرەنتینەكردنی كۆمەڵگەی سێبیران هەڵگیرا


خەڵک – ئارام سەردار

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی نیسانی ۲۰۲۰ دوای تێپەڕبوونی ۱٤ڕۆژ بەسەر کەرەنتینەکردنی تەواوەتی کۆمەڵگای سێبیران ئەمڕۆ کۆتایی بەکەرەنتینەکردنی هێنرا، کە ۱٥ حاڵەتی تێدا تۆمارکرا، کە یەک حاڵەتیان چاک بۆتەوە، دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک پشکنین بۆ دانیشتوانیش ئێستا سێبیران هیچ حاڵەتێکی تێدا تۆمار نەماوە.

تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری شارەدێی ڕزگاری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی خەڵکی سێبیران دەکەین کەوا ئەم ماوەیە پشوودرێژبوون بەجێبەجێ کردنی بڕیارەکان و ڕێنماییە تەندروستیەکان، هەروەها هێزە ئەمنیەکانیش کە پۆلیسی گومرک بوون ئەرکی کەرەنتینەکردنیان پێسپێردرابوو بەباشی جێبەجێیانکرد.

لای خۆشیەوە سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا سێبیران یەکێکە لەشوێنە هەرە خاوێنەکان کە هیچ،حاڵەتێکی تری تێدانیە، ئێمەش لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر بە ۲۰ ئۆتۆمبێل کی بەرگری شارستانی دەستمان کرد بەڕشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس، ئومێد دەکەین هاوڵاتیان بەردەوام بن لەپابەندبوون بە ڕێنماییەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەرەنتینكردنی كۆمەڵگەی سێبیران لە هەولێر كۆتایی دێت


خەڵک – ئارام سەردار
ئەمڕۆ كەرەنتینكردنی کۆمەڵگەی سێبیران لە هەولێر كۆتایی هات كە پێشتر بە هۆی تۆماركردنی ١٥ تووشبووی كۆرۆناوە، كۆمەڵگەكە خرابووە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.

دکتۆر هێرش سەعید، بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆچکەی خەبات بە (خەڵک)ی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتایی هات بەکەرەنتینەکردنی سێبیران، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجامی ١۲۰ پشکنین نێگەتیڤ دەرچوو، لەهەمان کاتدا پێشتریش ۳۰۰ پشکنینی تر کرا نێگەتیڤ بوون، واتە ٤۲۰ پشکنین کراوە بۆ دانیشتوانی سێبیران، بۆیە بڕیاردرا کەرەنتینەکردن هەڵبگیرێت.

دەشڵێت، ۱٥ تووشبوو لەسەرەتای ڕۆژانی کەرەنتین دەرچوون کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، یەکێکیان گەڕاوەتەوە ماڵەوە و ئێستاش توشبوێکی تریان کە ژنە پشکنینێکی نێگەتیڤ بووە، ئەگەر پشکنینی ئەمڕۆشی نێگەتیڤ بێت ڕەوانەی ماڵ دەکرێتەوە، سەرجەم تووشبووەکانی تری باری تەندروستیان باشە.

لەبارەی شێوازی جوڵەی هاووڵاتییان لە سێبیران ئەوەی خستەڕوو، بەهەمان شێوەی هەموو شارەکان چ بڕیارێک بدرێت بۆ ئەوانیش هەمان شتە، پێشتر هیچ جموجۆڵێک نەبوو، بەڵام لەئەمڕۆ بەدواوە بۆ هەر شارێک چ بڕیار بدرێت هەمان بڕیار بۆ ئەوانیشە، لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی ڕشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسن لە کۆمەڵگەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان