ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

لەپێناو خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاکردنی ئومێد ئەنجام نادرێت

خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار

ماراسۆنی ئومێد کە بڕیاربوو شەممەی داهاتوو لەپێناو کۆمەککردن بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە ئەنجام بدرێت، لەلایەن ڕێکخەرانی ماراسۆنەکەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

ڕێکخەرانی ماراسۆنەکە لەم بارەیەوە راگەیاندراوێکیان بلاوکردۆتەوە، تیایدا هاتووە:

بۆ زیاتر خۆپاراستن و سەلامەتی ھاوڵاتیان، لە نەخۆشی کۆرۆنا، بڕیارماندا، ڕاکردنی ئومێد کە بڕیار بوو لە ٢٩/٢ بەڕێوەبچێت، بۆ کاتێکی نادیار دوا بخەین.
وەک دەزانن، ماڕاسۆن یان ڕاکردن، یان ھەر چالاکیەکی بە کۆمەڵ، ھۆکارێکە بۆ تێکەڵ بوون نزیک بوونەوەی خەڵکی لە یەکتر، لەژێر جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی، بۆ دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و تێکەڵ بوونی خەڵک، بەباشمان زانی ڕاکردنی ئومێد کە تایبەت بوو، بە ھۆشیاری و کۆکردنەوەی ھاوکاری و کۆمەک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە، ئەنجام نەدرێت، ئەمەیش دوای ئەوەی کە بڕیاردرا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێت بە پشوو، کە بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی کە بەشداری ڕاکردنەکەشیان دەکرد قوتابی بوون.

ڕاگرتنی چالاکییە وەرزشییەکان لە هەرێمی کوردستان، دەچێتە چوارچێوەی پڕۆسەی خۆپاریزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڕیاری لەسەردراوە.

ریکلام

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

ماراسۆنی ئاشتی كوردستان له‌ 14ی ئادار، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕاگرت.

كاپتن كارۆخ ساڵح  لەم بارەیەوە بە میتدیاکانی ڕاگەیاند :”بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان راده‌گرین”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە ڕاگرتنی چالاکییەکان، کارۆخ ساڵح ئاماژەی کردووە: له‌ روانگه‌ی پابه‌ندبوون به‌ رێنمایی و راسپارده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به‌ دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه‌ بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ كاپتن (كارۆخ ساڵح) سه‌رپه‌رشتیاری ماراسۆن، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ خۆپاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به‌ دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه‌ بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان تا كاتێكی نادیار، راده‌گرین.

هه‌روه‌ها كاپتن كارۆخ ووتی: قه‌ره‌باڵغی و ھەر چالاکیەکی تری بە کۆمەڵ، ھۆکارە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو نه‌خۆشی, بۆیه‌ له‌ ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان به‌چاكمانزانی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان رابگرین و به‌هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موولایه‌ك .. خوا كوردستانی ئازیزمان بپارێزێت.

ئەم بڕیارەی سەرپەرشتیارانی ماراسۆنی ئاشتی پاش ئەوە دێت، کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چالاکییەکانی تۆپی پێی بەتەواوی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان