شەقامی سالم بەربەست دەکرێت

ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی سلێمانی.. شەقامی سالم بەربەست دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە، گۆڕانکاری لە هاتوچۆی بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ناوەندی شاردا دەکرێت.

عەقید بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناو شاری ڕۆژئاوا بە (Traffic FM)ی ڕاگەیاند، “بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (31ی کانوونی یەکەمی 2025)، شەقامی سالم بە ڕووی ئۆتۆمبێلدا بەربەست دەکرێت.”

عەقید بەهمەن ئەحمەد، ئەو ناوچانە دەستنیشان دەکات کە بەربەست دەکرێن و دەڵێت، لە لای باخی گشتییەوە تاوەکو پردی خەسرەو خاڵ، بە سەرجەم ئەو کۆڵان و شەقامە لاوەکییانەی دەچنەوە سەر شەقامی سالم بە هەمان شێوە دادەخرێن.

ئەم بڕیارە بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی ئەو هاونیشتمانییانەیە کە بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن. داوا لە شۆفێران دەکرێت شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن بۆ دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە