ترەمپ دڵنیایی دەدات: کێشە لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا ڕوونادات

سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە کە کێشە لەنێوان تورکیا و ئیسرائیلدا ڕووبدات و دڵنیاییش دەدات لەوەی ئەنقەرە نابێتە هەڕەشە لەسەر تەلئەبیب.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی پێشوازیکردنی لە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە پێشبینی بوونی هیچ ناکۆکییەکی بنەڕەتی لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل ناکات، و متمانەی خۆی بە توانای هەردوولا بۆ هەماهەنگی و تێپەڕاندنی گرژییەکان دەربڕی.

ترمپ وتی: “من سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە باشی دەناسم، ئەو هاوڕێی منە، من و بنیامین ناتانیاهوش ڕێزی لێ دەگرین. پێم وانییە هیچ کێشەیەک لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا ڕوو بدات”.

هاوکات ستایشی ڕۆڵی ئەردۆغانی کرد لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریادا و وتی: سەرۆکی تورکیا “یارمەتیدەر بوو لە ڕزگاربوون لە فەرمانڕەوایەکی خراپ لە سووریا”، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوو. هەروەها وتی: “ئەردۆغان شایستەی پێزانینە لەسەر ئەوە، و منیش دەستخۆشی لێدەکەم”.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە ئەگەری فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-35 بە تورکیا، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاریگەریی ئەم هەنگاوە لەسەر ئیسرائیل، ترەمپ وتی: “نیگەران مەبن، ئەوان ئەو فڕۆکانە دژی ئێوە بەکارناهێنن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە