فریودران و ئەوانیش کەشتییەکەیان سوتاند

پاشەکەوتەکەیان بۆ کڕینی “کەشتیی نوح” خەرج کرد و ئەویش مۆبایلی پێ کڕین؛ پێشهاتی نوێ لەسەر “پەیامبەرە درۆزنەکەی” گانا

چیرۆکی ئەو پیاوە گاناییەی بانگەشەی پەیامبەرایەتی دەکات و بە “ئیبۆ نوح” ناسراوە، پێشهاتی نوێی بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی کەسێکی نەناسراو ئەو کەشتییەی سووتاند کە بڕیار بوو ببێتە هۆکاری ڕزگاربوونی شوێنکەوتووانی لە “تۆفانێکی جیهانی”.

“ئیبۆ نوح” پێشتر بە شوێنکەوتووانی ڕاگەیاندبوو کە ٢٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ کۆتایی جیهانە و تۆفانێک هەموو زەوی دادەپۆشێت، بەڵام دواتر لە ڤیدیۆیەکدا وتی “خودا وەحی بۆ ناردووم کە کاتی کۆتایی جیهان دوابخەم، تاوەکو دەرفەتی زیاتر بدەمە خەڵک بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت و بەشداری لە پڕۆژەی کەشتییەکەدا بکەن.”

ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان دەری دەخەن، کە دەیان کەس بە پیر داواکەیەوە چوون و ماڵ و موڵکی خۆیان فرۆشتووە بۆ ئەوەی جێگەیەک لەو کەشتییانەدا بگرن کە “پەیامبەرە درۆزنەکە” بەڵێنی پێدابوون.

لەکاتێکدا خەڵکەکە چاوەڕێی ڕزگاربوون بوون، ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا “ئیبۆ نوح” لە ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرزی جۆری مرسیدس (٢٠٢٥) دادەبەزێت کە نرخی بە ٨٩ هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت. باس لەوە دەکرێت ئەو پیاوە ئۆتۆمبێلەکەی بەو پارانە کڕیوە کە لە شوێنکەوتووەکانی کۆی کردوونەتەوە.

وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەم فێڵانە، کەسێکی نەناسراو هەستا بە سووتاندنی ئەو کەشتییەی (فەلەک) کە هێمای پڕۆژەکەی بوو. بەڵام دواتر دەرکەوت کە کەشتییە سووتاوەکە هی کەسێکی تر بووە و ڕاستەوخۆ مڵکی “ئیبۆ نوح” نەبووە، ئەمەش ئاڵۆزییەکی زیاتری خستە ناو چیرۆکەکەوە.

ڤیدیۆی ساتی سوتانی کەشتییەکە:

سەرچاوە: RT

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە