Realme بەهێزترین مۆبایلی خۆی ڕادەگەیەنێت

Realme بەهێزترین مۆبایلی خۆی ڕادەگەیەنێت؛ ڕکابەرێکی سەرسەختی ئەندرۆید لە ڕێگەیە

کۆمپانیای Realme دەستی کردووە بە ڕیکلامکردن بۆ نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی +Realme 16 Pro، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ڕووی تایبەتمەندی و کوالێتی کامێراوە ببێتە یەکێک لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ساڵ و ڕکابەرییەکی توندی بەرهەمەکانی تری ئەندرۆید بکات.
مۆبایلەکە خاوەنی جەستەیەکی زۆر بەهێزە کە لە کانزا، پلاستیک و شووشەی دژە شکان و ڕوشان دروستکراوە. ئەستوورییەکەی تەنها 8.5 ملمە و چەندین بڕوانامەی جیهانیی بۆ بەرگری بەدەستهێناوە:IP68/IP69: بۆ بەرگری لە ئاو و تۆز. MIL-STD-810H: بڕوانامەی سەربازی بۆ بەرگری لە بەرکەوتن و شۆک.

شاشەکەی لە جۆری OLEDـە بە قەبارەی 6.8 ئینچ و کوالێتی (1280/2800) پێکسڵ، کە بە خێرایی 120 هێرتز کاردەکات.
خاڵی بەهێزی ئەم مۆبایلە کامێرا سەرەکییەکەیەتی کە سێ هاوێنەیی (لێنز)ـە و بە ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ کاردەکات، هەروەها هاوێنەی (periscope telephoto) و (ultrawide) تێدایە. کامێرای سێڵفییەکەشی 50 مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K بە خێرایی 60 وێنە لە چرکەیەکدا هەیە.

  • سیستەم: ئەندرۆید 16 لەگەڵ ناوبەندی Realme UI 7.0.
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 7 Gen 4.
  • ڕام: 8 یان 12 گێگابایت.
  • بیرگە: بژاردەی 128، 256 و 512 گێگابایتی هەیە.

مۆبایلەکە بە پاترییەکی زەبەلاح بە توانای 7000 میلی ئەمپێر تەیار کراوە، کە پشتگیری لە بارگاوییکەرەوەی خێرای 80 وات دەکات، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت و بە کاتێکی کەم شەحن ببێتەوە.

  • هەستەوەری پەنجەمۆر لەژێر شاشەدا.
  • تەکنەلۆژیای Infrared (بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرە کارەباییەکان).
  • تەکنەلۆژیای NFC بۆ پارەدان.

سەرچاوە: gsmarena

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە