توێژەرێكی ئابووری ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمی هەناردەی نەوت و دابەزینی بەهای نەوت لە مانگی 11دا، كورتهێنان بۆ مووچەی ئەم مانگە دروست دەبێت.
حسێن عومران، توێژه‌ری كاروباری ستراتیژی و ئابووری رایگه‌یاند، عێراق لە هەناردەی نەوت و داهاتەكەی لە مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵدا، بڕی كورتهێنانی ده‌بێت تا بتوانێت مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دابه‌شبكات.
ڕاشیگه‌یاندووە، كۆی گشتی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو له مانگی (تشرینی دوه‌م/11) گه‌یشته نزیكه‌ی 106 ملیۆن و 593 هه‌زار و 352 به‌رمیل، كه له ناوچه‌كانی باشور 98.7 ملیۆن به‌رمیل، له هه‌رێمی كوردستان به ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه 7.58 ملیۆن به‌رمیل، هه‌نارده‌ی ئوردنیش 300 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه، به تێكڕای نرخی به‌رمیلێك نزیكه‌ی 60 دۆلار، كۆی داهاته‌كه‌ش 6.59 ملیار دۆلار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كۆی گشتی داهاته‌كه به‌ته‌واوی ناچێته گه‌نجینه‌كانه‌وه، به‌و پێیه‌ی تێچوی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه، كه له نێوان 16 بۆ 22 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ده‌بڕدرێت، به پشتبه‌ستن به تێچوی تێكڕای 20 دۆلاریش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، داهاتی نه‌وت نزیكه‌ی 4.26 ملیار دۆلاری لێده‌مێنێته‌وه، كاتێك ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌گۆڕدرێت بۆ دراوی ناوخۆیی (به نرخی 1300 دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلارێك)، داهاتی 5.54 ترلیۆن دیناری عێراقییه.
سه‌باره‌ت به داهاتی نانه‌وتیش ئاشكرایكردوه، داهاتی نانه‌وتی مه‌زه‌نده‌كراو نزیكه‌ی 1.2 ترلیۆن دینار (به باج، گومرگ و 120 ملیار دینار له هه‌رێمی كوردستانه‌وه).
دەشڵێت: كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی 6.74 ترلیۆن دینار دەبێت، له‌كاتێكدا عێراق بۆ مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران پێویستی به نزیكه‌ی 7.5 ترلیۆن دیناره.
حسێن عومران باسی له‌وه‌شكردوه، كۆی داهاتی (نه‌وت و نانه‌وت) بۆ مانگی (تشرینی دوه‌م/11) كورتهێنانێك دروست ده‌كات، كه به نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دیناری عێراقی (نزیكه‌ی 770 ملیۆن دۆلار) خه‌مڵێندراوه بۆئه‌وه‌ی ته‌نها مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لە مانگی 12 پێ دابه‌شبكات، جگه له خه‌رجیه‌كانی دیكه.
