سەرایا ئەنسارولسوننە لە سووریا بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژیەکەی مزگەوتی ئیمامی عەلی لە حمس لە ئەستۆ گرت، كە تیایدا 8 كەس كوژران و 21ی دیكە بریندار بوون.
سەرایا ئەنسارولسوننە لە سووریا لە بەیاننامەیەكدا، بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژەکەی مزگەوتی ئیمامی عەلی لە حمس لە ئەستۆ گرت.
“سەرایا ئەنسارولسوننە” ڕێکخراوێکی چەکدارییە و لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا بە شێوەیەکی بەرچاو لە سووریا سەریهەڵدا، ئەم گروپە ئایدۆلۆژیای سەلەفی-جیهادی توندڕەو دەگرێتەبەر و ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات کە گروپە ئایینی و تائیفییە جیاوازەکان دەکاتە ئامانج.
لە نوێژی هەینی تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتی ئیمامی عەلی لە پارێزگای حومسی سووریا ڕوویدا و 8 کەس کوژران و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.


