بەفر بارین دەگاتە سەنتەری شارەكان

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکوور، شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەبارەی ئەو شەپۆلە نوێیەی كە پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات، دەڵێت: “لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکوور کە بارستەهەوایەکی ساردی لەگەڵدا دەبێت، لە ئێوارەی رۆژی دوو شەممەوە 29/12/2025، شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما بە ڕێژەی 8 تا 12 پلە بە جیاوازیی ناوچەکان نزم دەبێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکاندا.”

ئەوەش خستووەتەڕوو: “بە گوێرەی کاریگەریی ئەو بارستەهەوایە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك لە بەرزیی 500 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە، لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لە بەرزیی 600 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە، لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها باکووری گەرمیان لە بەرزیی 700 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە، بەفر دەبارێت.”

ئەو شارەزای كەشناسییە ئاماژەی بەوەش داوە، کاریگەریی شەپۆلی بەفربارینەکە تا بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەمە 30/12/2025، بەردەوام دەبێت، کاریگەریی شەپۆلی سەرما و شەختە و بەستن تا کۆتایی هەفتە ڕۆژی هەینی 2/1/2026، بەردەوام دەبێت.”

ئاراس جەبار ڕوونیشی كردووەتەوە، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەكاندا و لە شەواندا، 8 تا 15 پلە بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێت، لە سەنتەری شارەكان و ناوچە نزمەكانیش، 2 تا 5 پلە بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێت، ڕێژەی بارینی بەفریش لەم شەپۆلەدا بە گوێرەی بەرز و نزمییەکان لە 5 سانتیمەتر تا 60 سانتیمەتر دەبێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسییە ئاماژەی بە ناوی بەشێك لەو شوێنانە كردووە، كە ئەگەری بەفربارین لێیان هەیە: سەنتەری شاری سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، سۆران، سیدەکان، شەقڵاوە، رەواندز، ئاکرێ، بارزان، قەسرۆک، کۆیە، ڕانیە، قەڵادزێ، بەرزنجە، چوارتا، ماوەت، عەربەت، چەمچەماڵ، سەنگاو، بازیان، سورداش، قەرەداغ.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە