دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەكهی محەمەد عەلی حەداد سوپاسالاری لیبیا و حهوت کەسی دیكه لە قەزای هایمانای ئەنقەرە، لەگەڵ خۆرههڵاتن کارەکانی گەڕان لە شوێنی ڕووداوەکە چڕترکراونەتەوە.
پێش کەوتنهخوارهوهی، فڕۆکەکە بەهۆی کێشەی کارەباییهوە داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردبوو، بەڵام لە ناوچەیەکی چۆڵدا کەوتە خوارەوە.
میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە کە تیمەکانی جەندرمە و کارەساتە لەناکاوەکان لە شوێنەکەن و بەهۆی ئهوهی شوێنی كهوتنهخوارهوهی فڕۆكهكه قوڕه، ئۆتۆمبێلی فریاكهوتنی تایبەت بەکاردەهێندرێت.
هاوکات سهرۆكایهتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، چوار داواكاری گشتیی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە ڕاسپاردووە و چاوەڕوان دەکرێت وەزیری ناوخۆی تورکیا سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکات.
