بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، جارێکی دیکە باج دەخرێتەوە سەر کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت کە هاووڵاتییان بەکاریان دەهێنن.
بە پێی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ڕۆژی 16ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، جارێکی دیکە باج بەڕێژەی 20٪ دەخرێتەوە سەر کار کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت.
باجەکە بە ناوی کرێی خزمەتگوزارییەوە وەردەگیرێت و دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

