“پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بەرامبەر 15 كورسییە”

 

سەرباری دیاری كردنی وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، كە 29ی ئەم مانگەیە، بەڵام هێشتا هیچ یەكێك لە پۆستەكانی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی یەكلایی نەكراونەتەوە و سەركردەیەكی شیعە دەڵێت: پۆستی جێگری یەكەم مافی ئێمەیە و بەرامبەرە بە 15 كورسی.

موعین كازمی، سەركردە لە رێكخراوی بەدر، كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات ڕایگەیاندووە، پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پشكی پێكهاتەی شیعەیە و دەكەوێتە ناو پشكی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كوتلەكانی (عەسائیب) و (بەدر) و (دەوڵەتی یاسا) خاوەنی كەسایەتی شایستەن بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە.

بە وتەی كازمی، “ئەوەی پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت وەكو وەرگرتنی بەشێك لە پشكی خۆی لەناو حكومەت لەسەری ئەژمار دەكرێت و ئەم پۆستە بەرامبەرە بە 15 كورسی”.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سووربێت لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران، پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی پێ نادرێت و ئەم پۆستەكە بۆ كوتلەی (صادقون) یاخود (رێكخراوی بەدر) دەڕوات.

دەشڵێت: ژمارەیەك زۆر ناو هەن، كە لەلایەن كوتلەكانەوە كاندیدكراون، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لێ نەدراوە و هێشتا بۆ هیچ لایەن یاخود كەسایەتییەكی دیاریكراو لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیی یەكلانەبووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە